گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریكا مۆڵەتی دا بە تاقیكردنەوەی چارەسەرێكی تر بۆ توشبووانی كۆرۆنا

2020.05.02 - 12:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریكا مۆڵەتی دا بە تاقیكردنەوەی چارەسەرێكی تر بۆ توشبووانی كۆرۆنا

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دەزگایەكی تایبمەتمەندی وڵاتەكەی مۆڵەتی بە كۆمپانیایەك داوە بۆ تاقیكردنەوەی چارەسەرێك بۆ حاڵەتە كتوپڕەكانی توشبووانی كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ترەمپ باسى لەوەکرد، دامەزراوەی دەرمان و خۆراكی ئەمریكی مۆڵەتی بە كۆمپانیای گلیاد ساینسیس داوە بۆ بەكارهێنانی دەرمانی "ڕيمديسيفر" کە چارەسەرى ئیبۆلایە تا وەكو چارەسەرێكی بەپەلە و ئەزمونی بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

 

دانیاڵ ئۆدی، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیاكە دەڵێت، لە كۆبونەوەیەكدا لە كۆشكی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ وتوێژیان كردووە كە ئەوە هەنگاوێكی گرنگی یەكەمە و كۆمپانیاكەیان ملیۆنێك پارچە لەو چارەسەرە دەبەخشنە توشبووان.

 

دوای دابەزینی ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی سنوردار لە ڕۆژەكانی شەممە و یەكشەممەی هەفتەی ڕابردودا، ڕۆژی پێنجشەممەی هەمان هەفتە بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک ئامارى مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا رووى لە بەرزبوونەوە کردەوە.

 

بەپێی ئامارە فەرمیەكان، حاڵەتی مردن لە سەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكەوە لە ئەمریكا گەیشتووەتە 65 هەزار و 776 كەس.

 

لە كۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا یەكەم حاڵەتی مردنی بەكۆرۆنا تۆمار كرد و لەئێستاشدا یەكێكە لەوڵاتە زیانمەندەكانی ئەو پەتایەكە كە ژمارەی قوربانیانی لەڕووی مردن و توشبوونەوە لەهەڵكشاندایە و هەر بەتەنها ئەمریكا سێیەكی پەتاكە و چواریەكی ژمارەی مردووانی لەڕێزبەندی توشبووانی پەتاكەدا تۆمار كردووە.

 

پێشتر بەرپرسانی تەندروستی ئەمریکا پێشبینیان کرد ژمارەى مردن بە کۆرۆنا بگاتە 100 هەزار کەس.