گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەش کەسى دیکە لە هەرێم تووشى کۆرۆنا بوون

2020.05.02 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
شەش کەسى دیکە لە هەرێم تووشى کۆرۆنا بوون

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى شەش حاڵەتى نوێی توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە،لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکان پێکهاتوون لە پێنج پیاو و ئافرەتێک، دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەکەکانی برایەتی و ٢٦گولان و کۆمەڵگای گەڵالە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تا ئێستا 387 توشبووى کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراون، کە 327 کەسیان چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.