ناس کورد-
ئاژانسى فەرمى کۆریاى باکور ڕایگەیاند، کیم جۆنگ ئون سەرۆکى ئەو وڵاتە ئامادەى مەراسیمى کردنەوەى کارگەیەک بووە لە ناوچەیەکى باکورى پیۆنگ یانگ، ئەوەش یەکەم راپۆرتە لەبارەى چالاکییەکانى لەدواى 11 ى نیسانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە کە نەیتوانیوە بەشێوەیەکى سەربەخۆ ئەو ڕاپۆرتە پشتسڕاستبکاتەوە و لێکۆڵینەوەى لەبارەوە بکات.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کیم جۆنگ ئون خۆشحاڵى خۆى پیشانداوە بە کردنەوەى ئەو کارگەیە کە پەینى کیمیایی دروستدەکات.
بەپێی ئاژانسەکە، ژمارەیەک لە گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە یاوەرى کیمیان کردووە لەناویاندا كيم يو جونج خوشکە بچوکەکەى.
دەنگۆکان لەبارەى تەندروستى کیمەوە سێ هەفتە لەمەوبەر سەریانهەڵدا، دواى ئەوەى ئامادەى ڕێوڕەسمى لەدایکبوونى دامەزرێنەرى وڵاتەکەى نەبوو، لە ناوەڕاستى نیساندا.