گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خۆر ماوەى 9 هەزار ساڵە خەوتوە.. زانايان توشى سەرسوڕمان بوون

2020.05.01 - 23:26
App store icon Play store icon Play store icon
خۆر ماوەى 9 هەزار ساڵە خەوتوە.. زانايان توشى سەرسوڕمان بوون

ناس کورد-

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ خۆر ماوەى 9 هەزار ساڵە وەك خەوتوە وايە و چالاكى كەمە ئەوەش بە بەراورد كردنى لەگەڵ خۆرەكانى ترى هاوشێوەى لە كێشانى شيريدا، ئەوەش زانايانى توشى سەرسوڕمان كردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە  كە ڕۆژنامەى "دەيلى مەيڵ"ى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، زانايانى پەيمانگاى "ماكس بلانك"ى ئەڵمانيا باسيان لەوەكردوە كە بەپێى ئەو داتايانەى لە تەلسكۆبى "كيبلەر"ى سەربە ئاژانسى ناسا وەرگيراوە بەراورد لەنێوان پلەى گەرمى و تەمەن و خولى هەسارەكانى ترى وەك خۆر كراوە لە كاكێشانى ڕێگەى شيرى (ئەو كاكێشانەيە كە زەوى و كۆمەڵەى خۆرى تێدايە).

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەوەى ئاشكرايە خۆر ماوەى 9 هەزار ساڵ بە ماوەيەكى هێمندا دەڕوات و ڕوناكى و پلەى گەرمى لە چاو هەسارەكانى ترى وەك خۆر كەمترە.

 

لەو بارەيەوە "ئەلێكساندەر شابيرو" لە پەيمانگاى "ماكس بلانك" باسى لەوەكردوە: "توشى سەرسوڕمان بوين بەوەى كە بۆمان دەركەوت هەسارەكانى ترى وەك خۆر چالاكيان زۆر زياترە لە خۆرى كۆمەڵەى زەوى". 

 

زانايان بەراوردى خۆريان لەگەڵ 369 هەسارەى هاوشێوەدا كردوە ئەويش لەڕوى ڕەنگ و پێكهاتە و تەمەن و پلەى گەرمى و خولەكانى، هەروەها بەراوردى گۆڕانكاريەكانى سەر ئەو هەسارانە و هەسارەى خۆرى كۆمەڵەى زەويان كردوە.

 

بەپێى ئەنجامەكان، خۆرى كۆمەڵەى زەوى زۆر لاوازترە بە بەراورد لەگەڵ خۆرەكانى تر و جياوازيەكەش 5 هێندەيە لەچاو ئەوانى تردا.

 

دكتۆر "تيمۆ راينۆڵد" نوسەرى لێكۆڵينەوەكە باسى لەوەكردوە: "ئەگەرى هەيە خۆر هەزاران ساڵ بێت بە قۆناغێكى هێمندا بڕوات، بۆيە ئێمە وێنەيەكى تێكچوى خۆرمان هەيە".

 

زانايانى پەيمانگاكە رونيشيانكردوەتەوە، بەراوردكردنى 9 هەزار ساڵ بە تەمەنى ڕاستەقينەى خۆر وەك چاو تروكانێك وايە، ئەوەش شتێكى مەنتيقيە، چونكە تەمەنى خۆر بە نزيكەيى 4 مليار و 600 مليۆن ساڵ دەبێت.