گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژكارێکی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق باسى پاشەكەوتى موچە دەكات.. حكومەت بڕيارى چى داوە؟

2020.05.01 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژكارێکی سەرۆکی ئەنجومەنى وەزيرانى عێراق باسى پاشەكەوتى موچە دەكات.. حكومەت بڕيارى چى داوە؟

ناس کورد-

 

ڕاوێژكارێکی سەرۆكوەزيرانى عێراق دەڵێت، تائێستا حكومەت هيچ بڕيارێكى نەداوە سەبارەت بە پاشەكەوتى موچەى فەرمانبەرانى دەوڵەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێگەى "روسيا اليوم"ى وتوە، تائێستا هيچ شتێك نييە سەبارەت بە پاشەكەوتى موچەى فەرمانبەران پشتى پێ ببەسترێت، گۆڕانكاريەكى بنەڕەتى لەو شێوەيە واتاى دەستبردنە بۆ خەرجى گشتى و ژمارەيەك ياسا كە لەسەر ئەساسى ئەو ياسايانە موچە و كرێ و قەرەبو و چەندين شتى تريش بنياد كراوە.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو بڕيارەش پێويستى بە بڕيارى ئەنجومەنى وەزيران و دەركردنى ياساوە هەيە لە لايەن ئەنجومەنى نوێنەرانەوە.

 

باسى لەوەشكردوە، تا ئەم ساتە پشت بە هيچ بڕيارێك نەبەستراوە، ئەوەى باس دەكرێت و بڵاودەكرێتەوە چەندين بژاردەى جياوازن كە لە كۆبونەوەكاندا باس دەكرێن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى بارودۆخى ئابورى و دارايى كە توشى وڵات بووە بەهۆى كەمبونەوەى داهاتى نەوت و ڕوخانى بازاڕى نەوت و پاشەكشەى ئابورى جيهانى و ئەو قەيرانەى پەتاى كۆرۆنا لەسەر ئاستى جيهانى دروستى كردوە.

 

بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتى خاو بەشێوەيەكى بەرچاو كێشەى ئابورى گەورە بۆ عێراق دروست بووە، چونكە 96% ى داهاتەكەى پشت بە نەوت دەبەستێت، لەئێستاداش باس لە چەندين پلان دەكرێت كە حكومەت بەنيازە بيانگرێتە بەر بۆ ڕوبەڕوبونەوە ئەو قەيرانە، يەكێك لەوانەش پاشەكەوتى موچەى فەرمانبەرانە.

 

لە عێراق نزيكەى 7 مليۆن موچەخۆر و فەرمانبەرى گرێبەست هەيە و مانگانە پێويستى بە 7 مليار دۆلار بۆ دابينكردنى موچە، بەڵام لەئێستا داهاتى نەوتى يەك مانگى عێراق كەمترە لە يەك مليار و نيو.