ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا یەک حاڵەتی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تائێستا لە هەرێمی کوردستان 381 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش پێنج توشبوویان گیانیانلەدەستداوە و 327 توشبووش چاکبوونەتەوە، واتە لەئێستادا 49 توشبوو لە نەخۆشخانەکاندا ماون و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٦٧)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
تاوەکو ئەوڕۆ (٩٦٥١) هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها (١٤٢٧) هاووڵاتی لە (٣٣) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ (٤٣٢) لە هەولێر، (٢١١) لە سلێمانی، (٧٥٥) لە دهۆك، (٢٩) لە ڕاپەرین. وە (٨٢٢٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتیان (٩٠) هاووڵاتی بوو.
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (١٨٤٩) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (٥٤٦) هەولێر، (٩٦٤) سلێمانی، (٣١٠) دهۆك، (٢٩) سۆران دەرەنجام (١) تووشبووی نۆێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (٤٢٢٣٤) پشکنین بووە)
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٣٨١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٧) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٤٩) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی ئایاری ٢٠٢٠