گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتى عێراق توشی سەرسوڕمانت دەكات.. مانگى چوار داهاتى نەوت چەند بووە؟

2020.05.01 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتى عێراق توشی سەرسوڕمانت دەكات.. مانگى چوار داهاتى نەوت چەند بووە؟

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق داهاتى مانگى چوارى هەناردەى نەوتى خاوى بڵاوكردەوەو و داهاتەكەش توشى شۆكت دەكات، چونكە بە تەنها يەك لەسەر پێنجى موچەى فەرمانبەرانى پێ دابين دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لە مانگى 4ى ئەمساڵدا بڕى 103 مليۆن و 144 هەزار و 911 بەرميل نەوتى خاو هەناردە كراوە، داهاتى ئەو نەوتەش يەك مليار و 423 مليۆن و 499 هەزار دۆلار بووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ئەو بڕە نەوتە 100 مليۆن و 532 هەزار و 427 بەرميلى لە كێڵگە نەوتيەكانى باشور و ناوەڕاستى عێراقەوە هەناردە كراوە، هەروەها دوو مليۆن و 287 هەزار و 165 بەرميلى لە كێڵگەى نەوتى كەركوك لە بەندەرى جەيهانى توركيەوە هەناردە كراوە، وە 325 هەزار و 319 بەرميليش نێردراوە بۆ ئەردەن.

 

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، هەناردەى ڕۆژنە سێ مليۆن و 438 هەزار بەرميل بووە، نرخى يەك بەرميل نەوتى خاويش بەرامبەر 13 دۆلار و 80  سەنت بوە.

 

داهاتى نەوت بەراورد بە داهاتى پێويست بۆ دابينكردنى موچەى فەرمانبەرانى عێراق زۆر كەمە، لەو بارەيەوە هەيسەم جبورى، سەرۆكى ليژنەى دارايى پەرلەمان هۆشدارى داوە لە ڕوخانى پارەى عێراقى ئەگەر دەست بۆ يەدەگى بانكى ناوەندى ببردرێت.

 

باسى لەوەشكردوە، 96%ى داهاتى عێراق پشتى بە نەوت بەستوە، هەروەها لە ئێستاشدا داهاتى گومرگ و باج سفرە بەهۆى كەرەنيتن و داخستنەوە، نرخى نەوتى خاويش كەمترە لە 20 دۆلار، واتە عێراق تەنها 25%ى داهاتى ساڵى 2019 ى دەست دەكەوێت.

 

جبورى ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، دواى 60 ڕۆژ لە فرۆشتنى نەوت عێراق داهاتەكەى دێتە دەست بۆيە تائێستا هەستى بە گورزى دابەزينى نرخ نەكردوە، ساڵى 72 مليار دۆلار بۆ دابينكردنى موچە و دانەوەى قەرز پێويستە، عێراق مانگانە پێويستى بە حەوت مليار دۆلار هەيە تەنها بۆ موچە، بەڵام ئەو بڕەى لە فرۆشتنى نەوت بۆ عێراق دەمێنێتەوە لە هەشت دۆلار تێناپەڕێت.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، قەبارەی موچە لە 40 ترليۆن دينارەوە بەرزبوەتەوە بۆ 52 ترليۆن، ئەوەش بەهۆى عەقدەكان و دامەزراندنى نا ديراسەكراو لەلايەن حكومەتەكەى عادل عەبدولمەهديەوە.