گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ 68 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.. هۆشداری دەدرێت

2020.05.01 - 20:29
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ 68 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون..  هۆشداری دەدرێت

ناس کورد-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەموو عێراق 68 حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 338  پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 68 کەسیان پشکنینەکانیان ئەرێنی بوون کە زۆترینیان لە پارێزگای بەغدا بووە بە 24 حاڵەتی نوێ. 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرى تەندروستیى كەرتى كەرخ لە پارێزگاى بەغدا هۆشدارى دایە چەند ناوچەيەكى ئەو پاڕێزگايە لەوەى كە ئەگەر وريا نەبن ئەوا ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئاگر خێراتر بەناوياندا بڵاودەبێتەوە.  

 

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 39 توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەە و توشبوویەکیش لە پارێزگای موسەنا گیانیلەدەستداوە.

 

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا دوو هه‌زار و 153 حاڵه‌تی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە، له‌و ژماره‌یه‌ش 94 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 414 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.