گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكۆتاييدا يەكلايى كرايەوە .. ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكدەبنەوە مەترسى توشبونەوەيان لەسەرە؟

2020.05.01 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەكۆتاييدا يەكلايى كرايەوە .. ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكدەبنەوە مەترسى توشبونەوەيان لەسەرە؟

ناس کورد-

دوو جار توشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا خەڵكى جيهان و زانايانيشى نيگەران كردوە ئەوەش بەهۆى ئەوەى سەرەڕاى ئەوەى چەند كەسێك دوو جار توشبون، بەڵام ئێستا زانيارى دروستيان لەسەر ئەو بابەتە بەردەست نەبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێكى ڕۆژنامەى "سەن"ى بەريتانى، پشكنينەكان لە چەندين دەوڵەت يەكێك لە وانەش چين دەريان خستبوو كە چەندين كەس دوو جار توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون، ئەوەش لە ڕووى زانستيەوە واتاى ئەوەيە كە ڤايرۆسەكە لە گۆڕانى بەردەوامدايە و ئەوەش هەوڵەكان بۆ دۆزينەوەى ڤاكسينێك بۆى لەبار دەبات، هەروەها هەرگيز بەرگرى بەكۆمەڵ دژى ڤايرۆسەكە دروست نابێت.

 

زانايانى كۆرى قەسەيەكى تريان هەيە و دەڵێن، ئەوانەى كە توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و چاكبونەتەوە جارێكى تر تووش نابنەوە، ئەوانەشى كە دەوترێت دووجار توشى ڤايرۆسەكە بوون بەهۆى پشكنينى هەڵەوە بووە.

 

ئەم لێكۆڵينەوە نوێيە دڵنياكەرەوەيەكى گەورەيە بۆ حكومەتى وڵاتان بەتايبەتى ئەوانەى كە دەيانەوێت كۆتايى بە داخستن بهێنن و كەرتى ئابورى چالاك ببێتەوە.

 

ليژنەى سەريرى ناوەندى كۆرياى باكور بۆ بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيەكان ئاشكرايكردوە، ئەنجامى پشكنينى ئيجابى بۆ ئەوانەى كە لە ڤايرۆسى كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەهۆى پاشماوەكانى RNA ڤايرۆسەكەوە بووە كە هێشتا لە جەستەياندا ماوەتەوە، بەڵام تواناى ئەوەيان نييە دوبارە ببنەوە هۆى بڵاوبونەوە و كەسەكە ببێتەوە هەڵگرى ڤايرۆسەكە ياخود بيگوازێتەوە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر "ئۆ مينگ" سەرۆكى ليژنەكە وتويەتى، ئەنجامى ئيجابى بەهۆى پشكنينەكانى RNA ڤايرۆسەكە بووە بۆ ئەوانەى كە توشبوو بون و چاكبونەتەوە، چونكە پشكنينەكە تواناى ئەوەى نييە RNA زيندوى ڤايرۆسەكە لە پاشماوەكانى ڤايرۆسەكە كە زيانيان نييە لە جەستەى ئەوانەى چاكبونەتەوە جيا بكاتەوە.

 

يەكێك لە نمونەكانيش "پاولۆ ديبالا" ئەستێرەى ئەرجەنتينى و يانەى يۆڤانتۆسى ئيتاڵيە، سەرەڕاى ئەوەى بە تەواوەتى لە ڤايرۆسەكە چاكبوەتەوە بەڵام 4 جار پشكنينەكەى بە ئيجابى "توشبوو" هاتوەتەوە.