گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەغدا هۆشدارى دەدرێت.. كۆرۆنا لە ئاگر خێراتر بڵاودەبێتەوە

2020.05.01 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەغدا هۆشدارى دەدرێت.. كۆرۆنا لە ئاگر خێراتر بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى تەندروستیى كەرتى كەرخ لە پارێزگاى بەغدا هۆشدارى دەداتە چەند ناوچەيەكى ئەو پاڕێزگايە لەوەى كە ئەگەر وريا نەبن ئەوا ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئاگر خێراتر بەناوياندا بڵاودەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاسم حجامى، بەڕێوەبەرى تەندروستیى كەرتى كەرخ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕايگەياند: "داوا لە گەل و كەسوكارەكەمان لە شارى شوعلە و دەوروبەرى لە بەغدا دەكەين كە گوێ لە ئامۆژگاريە دڵسۆزانەكانمان بگرن". 

 

ڕنيشيكردوەتەوە: "ئەگەر بەم شێوەيەى ئێستا بمێننەوە و ڕێوشوێنى پێويست نەگرنە بەر بەپێى ڕێنماييە تەندروستيەكان، ئەوا ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئاگرى دارستان و دەشت و دەر خێراتر لەناوتاندا بڵاودەبێتەوە".

 

پێشتريش چەندين جارى تر هۆشدارى دراوەتە چەندين ناوچەى شارى بەغدا بەتايبەتى ناوچە ميلليەكان  و ناوچەكانى قەراغى شار كە پابەند نابن بە ڕێنماييە تەندروستەكان و قەدەغەى هاتوچۆوە، كە ئەوەش مەترسيەكانى بڵاوبونەوەى زياترى ڤايرۆسى كۆرۆناى لە شارى بەغدا زياتر كردوە.

 

تائێستا 2085 توشبوى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى عێراقدا تۆمار كراوە و لەو ژمارەيەش 93 گيانيان لەدەستداوە و 1375 يش چاكبونەتەوە، بە تەنها لە پارێزگاى بەغدا كە زەرەرمەندترين پارێزگاى عێراقە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە  551 توشبوو و 30 گيان لەدەستدا تۆمار كاروە.

 

هەرچى لەسەر ئاستى جيهانيشە ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسەكە گەيشتوەتە زياتر لە 3 مليۆن و 336 هەزار كەس، زياتر لە مليۆنێك و 54 هەزار كەس چاكبونەتەوە و زياتر لە 235 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە.

 

زەرەمەنترين وڵاتى جيهان ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكايە كە زياتر لە يەك مليۆن و 100 هەزار توشبوو و زياتر لە 64 هەزار گيان لەدەستدانى تۆمار كردوە، بەدواى ئەويشدا وڵاتەكانى "ئيسپانيا، ئيتاڵيا، بەريتانيا، فەرەنسا، ئەڵمانيا، توركيا، ڕوسيا، ئێران و بەڕازيل و چين" دێن.