گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەرکران.. دەربارەی مزگەوتەکان و قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری

2020.05.01 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە و چەند بڕیارێکی نوێ دەرکران.. دەربارەی مزگەوتەکان و قەدەغەی هاتوچۆی سەرتاسەری

ناس کورد-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاریدا قەدەغەی هاتووچۆ بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو 10ی ئایار درێژبکاتەوە و چەند بڕیارێکی نوێشی دەرکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: "بەهۆی بەردەوامی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارماندا بە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ تاوەکو 10ی ئایار و لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارە تاوەکو 12:00ی  شەویش قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری جێبەجێدەکرێت".

 

هاوکات دەربارەی کردنەوەی مزگەوتەکان، ئاماژە بەوەکراوە، بە راوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و تەندروستی، یەکێتی زانایان و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕیاریدراوە، مزگەوتەکان بە داخراوی بمێننەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ بریاریشیداوە، یانە و هۆڵەکانی ئاهەنگی شەوانە، یانەکانی مەی خواردنەوە، کافتریا، نێرگەلەخانە، چایخانە، مەلەوانگە، گەرماو، سەنتەرەکانی لەشجوانی، یاریگای وەزشی گەڕەکەکان، هۆڵەکانی وەرزش، هۆڵەکانی بووک گواستنەوە، هۆڵەکانی بۆنە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان، سەنتەرەکانی مەساج، گازینۆ و رێستۆرانتەکان بە داخراویی بهێڵدرێنەوە.