گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیاردەیەکى گەردوونى لە مەککە ڕوویدا

2020.05.01 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
دیاردەیەکى گەردوونى لە مەککە ڕوویدا

ناس کورد-

ئێوارەى دوێنێ پێنجشەممە دیاردەیەکى دەگمەنى گەردونى لە ئاسمانی شارى مەککە ڕوویدا کە تێیدا لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا مانگ بە چاوى ئاسایی بینرا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دیاردەکە پێیدەوترێت ستونبوونى مانگ لەسەر کەعبەى پیرۆز کە لە کاتژمێر 6:29:55 ى ئێوارە ڕوویدا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکى کۆمەڵەى فەلەکى لە شارى جەدە، مانگ لەو کاتەدا بەڕێژەى 87.7% ڕوناک بووە و بە دورى 368.051 کیلۆمەتر.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دیاردە گەردونییە یارمەتیدەرە بۆ زانینى ئاڕاستەى قیبلە بەشێوەیەکى ئاسان لە چەندین ناوچەى جیهان، وەکو پێشینان کردوویانە، ستونبوونى مانگ لەسەر کەعبە ئاماژەى تەواوە بۆ شوێنى مەککە بەوردیی.