گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەنها دوێنێ دوو هەزار حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا

2020.05.01 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
تەنها دوێنێ دوو هەزار حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکرا

ناس کورد-

لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتى نوێی مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى زانکۆى جونز هوبكنز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دواى پاشەکشەیەکى کەمى ژمارەى مردن بەو ڤایرۆسە لە ڕۆژانى یەکشەممە و دووشەممە، ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە دوو هەزار و 53 حاڵەتى مردنى تۆمارکرد، بەوەش ئاماری گشتیی مردووان بۆ 62 هەزار و 906 کەس بەرزبووەوە.

 

ئەمریکا کە لە کۆتایی شوباتدا یەکەم حاڵەتى مردنى بەو ڤایرۆسە تۆمارکرد، ئێستا زیانمەندترین وڵاتە لە جیهاندا بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە لە ڕووى ژمارەى مردن و توشبووانەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا دوێنێ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بیریکردووەتەوە لەوەى سزا بەسەر چیندا بسەپێنێت، دواى ئەوەى سەیرى بەڵگەیەکى کردووە لەبارەى ئەوەى سەرچاوەى ڤایرۆسەکە تاقیگەیەکى چین بووە لە ووهان.

 

ئاماژەى بەوەشکردبوو، دەکرا لە شوێنى دروستکردنى کۆنتڕۆڵبکرایە، بەشێوەیەکى زۆر ئاسان.

 

قسەکانى ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ لێکۆڵینەوەکانى هەواڵگرى ئەمریکا لەبارەى سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە لە چین.

 

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر گۆڤارى نیوزویکى ئەمریکى بڵاویکردبووەوە، دەزگاى هەواڵگرى ئەمریکا پێیوانییە ڤایرۆسەکە لە چین دروستکرابێت، هەرچەندە بۆچوونى جیاجیا هەیە لەناو دەزگاکەدا لەو بارەیەوە.