گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەسەدی: لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر سەرپشککردنی کازمی بەڵام بە مەرجێک

2020.05.01 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەسەدی: لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر سەرپشککردنی کازمی بەڵام بە مەرجێک

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى سەنەد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لایەنە سیاسییەکان ڕێککەوتوون لەسەر سەرپشککردنی مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەى بەڵام مەرجێکیان بۆ داناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد ئەسەدی، سەرۆکى هاوپەیمانییەتییەکە کە لە چەند پەرلەمانتارێکی شیعەی ناو هاوپەیمان فەتح پێکهاتووە لە تویتێکیدا دەڵێت، "لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگن لەسەر سەرپشککردنی کازمی بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کابینە وەزارییەکەى بەپێی پێوەرە بابەتییەکان" و دەبێت بەسەر هەموواندا جێبەجێ بکرێت.

 

دەشڵێت، "پێویستە هەڵبژاردنەکانی کازمی لەسەر بنەمای دەستپاکی و لێهاتوویی و سەربەخۆیی و قبوڵکراو بێت" و پێویستە دابەشکردنی وەزارەتەکانیش هاوسەنگی نیشتمانی تێدا بێت.

 

هاوکات دوێنێ پێنجشەممە كۆبونەوەى ئەو ليژنەيەى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەچوو کە بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی کارنامەى حکومەتەکەى كازمى ڕاسپێردراو.   

  

سەرچاوەيەكى ئاگادار بە "ناس"ى ڕاگەیاند ليژنەكە بە سەرۆكايەتى حەسەن كەعبى، جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمان دەستى بە كۆبونەوەكە كردوە، ئەويش بۆ ئەوەى خوێندنەوە بۆ ئەو بەرنامە حكوميە بكەن كە كازمى ڕادەستى پەرلەمانى كردوە.  

  

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر مەحەمەد حەلبوسى، سەرۆكى پەرلەمانى عێراق ڕايگەياند كە ليژنەيەكيان بۆ خوێندنەوەی بەرنامەى حكومەى مستەفا كازمى پێكهێناوە.