گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ گومانەکانی قوڵترکردەوە و باس لە بوونی بەڵگە دەکات کە کۆرۆنا لە پەیمانگاکەى ووهانەوە دەرچووە

2020.05.01 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ گومانەکانی قوڵترکردەوە و باس لە بوونی بەڵگە دەکات کە کۆرۆنا لە پەیمانگاکەى ووهانەوە دەرچووە

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، چەند بەڵگەیەک هەن دەیسەلمێنێت کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لە پەیمانگاکەى شاری ووهانەوە دەرچووە و دەڵێت، بڵاوبوونەوەی پەتاکە دەگەڕێتەوە بۆ شکست یاخود ویستی چین لەو کاتەدا بۆ وەستاندنی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەبارەى دواین پێشهاتەکان لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕایگەیاند، بەڵگەى نوێی بینیوە لەبارەى ئەوەى ڤایرۆسەکە لە پەیمانگای ڤایرۆسی ووهانەوە دەرچووە و دواتر بڵاوبووەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک و وردەکاری بەڵگەکانی ئاشکرا نەکرد.

 

وتیشی، بڵاوبوونەوەى پەتاکە دەگەڕێتەوە بۆ شکستی چین لە وەستاندنی بڵاوبوونەوەى بەهۆی نەبوونی توانستی پێویست بۆ ئەو کارە، یاخود چین ویستوویەتی ئەو پەتایە بگاتە هەموو جیهان.

 

ترەمپ ڕەتیکردەوە قسە لەسەر تۆمەتبارکردنی شی جین بینگ، سەرۆکى چین بکات بە "بڵاوکردنەوەى زانیاری هەڵە" لەبارەى بڵاوبوونەوەى پەتاکەوە.

 

جەختیکردەوە کە هەنگاوەکانی دواتری ئەمریکا پەیوەستە بە دەرچوونی دەرئەنجامی توێژینەوە و لێکۆلینەوەى ئەمریکا لەبارەى سەرچاوەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ترەمپ ڕەخنەى لە میدیای چین گرت و تۆمەتباری کرد بە بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگەى نێودەوڵەتی لەبارەى بڵاوبوونەوەى سەرەتای پەتاکە، هەرچەندە چەندینجار چین بابەتی دەستکردی ڤایرۆسکەى ڕەتکردووەتەوە.

 

هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەکرد چەند بژاردەیەکیان لەبەردەستدایە لەبارەى چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ حکومەتى چین بەهۆی درەنگ گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە.