گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانی عێراق وەزيرى تەندروستیى راپێچى بەردەم داواكارى گشتى كرد

2020.04.30 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق وەزيرى تەندروستیى راپێچى بەردەم داواكارى گشتى كرد

ناس کورد- 

 

ليژنەى تەندروستى و ژينگەى پەرلەمانى عێراق ئاشكاريكرد، جەعفەر عەلاوى، وەزيرى تەندروستى ڕاپێچى بەردەم داواكارى گشتى كراوە بۆ لێپێچينەوەى ياسايى، ئەوەش بەهۆى ئەوەى گوێ بەو تەحەدايانە نادات بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە بەرەو ڕووى عێراق بوەتەوەو چەندين جار داواى لێكراوە بچێتە پەرلەمان بەڵام نەچووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليژنەكە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسى لەوەكردوە، جەعفەر عەلاوى ڕاپێچى بەردەم داواكارى گشتى كراوە، ئەوەش بۆ ئەوەى ڕێوشوێنى ياسايى بەرامبەرى بگيرێتەبەر، چونكە سەرپێچى ياسا كارپێكراوەكانى كردوە و چەندين جار لەلايەن پەرلەمانەوە بانگهێشت كراوە، بەڵام ئامادە نەبووە.

 

رونيشكراوەتەوە، ناوبراو گوێ بەو تەحەدايانە نادات كە بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ڕوبەڕوى وڵات بوەتەوە.

 

لاى خۆيەوە قوتەيبە جبورى، سەرۆكى ليژنەى تەندروستى ژينگەى پەرلەمان وتويەتى، ليژنەكە دۆسییەی تايبەتى ئەو گرێبەستانەى وەزارەتى تەندروستى بۆ ئامادەكردن و كڕينى پێداويستى پزيشكى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەنجاميداوە ئاراستەى دەستەى دەستپاکی عێراق كردوە، ئەوەش بە ئامانجى ئەوەى لێكۆڵينەوەی گشتگيريان لەسەر بكرێت.

 

رونيشيكردوەتەوە، ئەو دۆسییانە چەندين پێشێلكاريان تێدا كراوە و پارەى زۆر گەورە بۆ نرخەكان دانراون، هەروەها ئەو پێداويستيانە لە دامەزراوەى ماتمانە پێكراو نەكڕدراون و پرۆسەكانى كڕينيش راستەوخۆ تايبەت كراوە بە چەند نوسينگەيەكى ديارى كراوەوە كە پەيوەنديان بە لايەنى دەسەڵاتدارەوە هەيە لە ناو وەزارەتى تەندروستى.

 

بەپێى ڕاپۆرتە نێودەوڵەتيەكان عێراق يەكێكە لە گەندەڵترين وڵاتەكانى جيهان بەتايبەتى لە ڕووى گەندەڵى دارايى و ئيداريەوە، سەرەڕاى بونى داهاتێكى زۆر تائێستا نەتوانراوە تەنانەت پێداويستيە سەرەتاييەكان بۆ هاوڵاتيان دابين بكرێت.