ناس کورد-
لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی نەکردنەوەی دەرگای مزگەوتەکانەوە بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند، تاوەکو 10 ڕۆژی داهاتووش با هاووڵاتیان لەماڵەوە نوێژ و عیبادەتەکانیان ئەنجامبدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا لێژنەی باڵای بەرەنگاری کۆرۆنا رایگەیاند: "دوای داواکاری مامۆستایانی بەڕێز و هاووڵاتیانی ئازیز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز و دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی وەزیری و ئەوقاف وکاروباری ئایینی و پارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە ".
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارەکەیان لەبەر ئەم سێ ھۆکارەی خوارەوەیە:
یەکەم: چەند حالەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووە: بۆ دروست نەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجومەنی باڵای فەتوا بریارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێیەم: ئەمە بابەتێکی تەندروستیە نابێت کەس پێ ی وابێ بەسیاسی کراوە،
بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لە بریاری لێژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی .
لێژنەی باڵای رووبەرو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاماژەی بەوەشکردووە: "بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو10ی 5 نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەرێوەببەین".