ناس کورد-
ئەمڕۆ پێنجشەمە 30ی نیسانی 2020، وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشكرايكرد، 82 توشبوى نوێ بە ڤايرۆسى كۆرۆنا و 29 چاكبونەوە و يەك گيان لەدەستدان لە سەرتاسەرى عێراقدا تۆمار كراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لەسەرجەم تاقيگەكانى عێراقدا 5353 پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆنا كراون و بەوەش لەسەرەتاى بڵاوبونەوەى پەتاكەوە 92 هەزار و 61 پشكنين كراوە.
ڕونيشكراوەتەوە، 82 توشبوى نوێ تۆمار كاراوە " بەسرە 28، بەغدا 17، هەولێر 13، كەركوك 7، موسەنا 7، بابل 4، هەريەكە لە ميسان و زيقار يەكى 2 توشبوو، هەريەكە لە سلێمانى و نەجەف يەكى يەك توشبوو".
هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، تەنها يەك حاڵەتى گيان لەدەستدان لە شارى بەغدا تۆمار كراوە و 29 كەسيش چاكبونەتەوە " بەغدا 18، بەسرە 5، نەجەف و زيقار يەكى 2 توشبوو، هەولێر و كەربەلا يەكى يەك توشبوو".
هەر بەپێى داتاكانى وەزارەتى تەندروستى، كۆى گشتى توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 2085 كەسە، 93ێيان گيانيان لەدەستداوە و 1375 توشبووش چاكبونەتەوە.
ئەمەش دواى ئەوەدێت، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە دەزگا ڕاگەياندنە فەرميەكانى عێراق و تەنانەت دەزگايەكى ڕاگەياندنى سەربە وەزارەتى تەندروستى ئەوەيان بڵاوكردبوەوە كە 109 كەسى تر لە عێراقدا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بون، بەڵام سەيف بەدر، وتەبێژى وەزارەتەكە ئەوەى ڕەتیكردبوەوە.