گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕانیە؛ بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە هاووڵاتییەک گیانیلەدەستدا

2020.04.30 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕانیە؛ بەهۆی بەرکەوتنی هەورە بروسکەوە هاووڵاتییەک گیانیلەدەستدا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند لە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانییە هاووڵاتیەك بەهۆی هەورە بروسڪەوە گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "ڪاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی تەمەن 31 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی کۆمەڵگای شکارتەی سەربە ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیە گیانی لە دەستدا ".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو لە نزیک ماڵی خۆیان بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە. 

 

ئەوەش هاتووە، دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادی ڕانییە، تەرمەکە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.