ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی هەشت حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند کە سەرجەمیان لە پارێزگای هەولێرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".
ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت لە تووشبووکان دانیشتووی گەرەکی سێتاقانن و هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتیە لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (٨٥)، (٤٣)، (٣٦) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (١٢)، (١٠)، (٦)، (٥) ساڵن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە.