گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەستبەسەر خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیرا

2020.04.30 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
لە نەخۆشخانەی گشتیی کەلار دەستبەسەر خواردنی ماوە بەسەرچوودا گیرا

ناس کورد-

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك برنجى خراپ و نەشیاودا و دۆسییەکەش ئاڕاستەی دادگای کەلار کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبرایەتی تەندروستیی گەرمیان ڕایگەیاند، لیژنه‌كانى به‌دواداچون و چاودێریی كۆمپانیاكانى پاككه‌ره‌وه‌ و ئاماده‌كردنى خۆراك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى گه‌رمیان له‌ میانه‌ى پشكنینه‌كانیان دا له‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى كه‌لار و نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید شێره‌ى نه‌قیب بۆ ژنان و مناڵبون، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك برنجى خراپ و نەشیاو بۆ خواردن دا گرت له‌ كۆگاى كۆمپانیای ئاماده‌كردنى خۆراك".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پاش ئەو ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌، مه‌فره‌زه‌كانى ئاسایش ئاگاداركرانه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر بڕه‌ برنجه خراپ و نەشیاوەکەدا گیرا.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى ته‌ندروستى گه‌رمیان، به‌ نوسراوى فه‌رمی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ى ئاراسته‌ى دادگاى كه‌لار كرد، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ پشت به‌ستن به‌ یاسا به‌ركاره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌و لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراودا بكه‌ن.