گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆبونەوەى پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی بەرنامە حكومییەکەی كازمى دەستى پێكرد

2020.04.30 - 17:11
App store icon Play store icon Play store icon
كۆبونەوەى پەرلەمان بۆ خوێندنەوەی بەرنامە حكومییەکەی كازمى دەستى پێكرد

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبونەوەى ئەو ليژنەيەى پەرلەمانى عێراق كە بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوە کردن بۆ بەرنامەى حكومى مستەفا كازمى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت دروست كراوە دەستى پێكرد. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەيەكى ئاگادار بە "ناس"ى ڕاگەیاند ليژنەكە بە سەرۆكايەتى حەسەن كەعبى، جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمان دەستى بە كۆبونەوەكە كردوە، ئەويش بۆ ئەوەى خوێندنەوە بۆ ئەو بەرنامە حكوميە بكەن كە كازمى ڕادەستى پەرلەمانى كردوە.

 

ئەمەش دواى ئەوەدێت، پێشتر مەحەمەد حەلبوسى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق رايگەياند كە ليژنەيەكيان بۆ خوێندنەوەی بەرنامەى حكومەى مستەفا كازمى پێكهێناوە.

 

بەپێى زانياريەكانى "ناس"، ئەندامانى ليژنەكە بريتين لە "حەسن كەعبى\سەرۆك، يونادەم كەنا، هۆشيار محەمەد، سائب خدر، عەباس عامرى، محەمەد يوسف، عەلى دلێمى و حەيدەر موسەنا".