گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى تەندروستى ئێران: خۆتان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەپۆلێكی تری كۆرۆنا ئامادە بکەن

2020.04.30 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى تەندروستى ئێران: خۆتان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەپۆلێكی تری كۆرۆنا ئامادە بکەن

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستی ئێران گیانلەدەستدانى 71 كەس و توشبوونی نزیكەی هەزار كەسی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێردا ڕاگەیاند. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ( پێنجشەممە، 30ی نیسانی 2020) بڵاوی كردووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە، 983 حاڵەتی نوێی توشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوە بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتووەتە  94 هەزار و 640 حاڵەت كە 3 هەزاریان تەندروستیان ناجێگیرە و و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوشدا 71 حاڵەتی نوێى مردن تۆمار كراوە بەوەش ژمارەی مردوان 6 هەزارى تێپەڕاندووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ژمارەی چاكبووان گەیشتووەتە 75 هەزار و 103 كەس و تا ئێستاش پشكنین بۆ 463 هەزار و 295 كەس كراوە.



لای خۆشیەوە سەعید نەمەكی وەزیری تەندروستی ئێران داوای كرد، هاوڵاتیان پابەندی ڕێنمایەكان ببن بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا و هۆشداری سەرهەڵدانەوەی شەپۆلێكی ترسناكی تری ڤایرۆسەكەیدا لەئەگەری پابەندنەبوونی هاووڵاتیان.

 

وتوشیەتی، سەرزنشتی ئەو هاوڵاتیانە دەكات كە لەو باوەڕەدان دۆخەكە ئاساییە و پەتاكە كۆنترۆڵ كراوە و پیاندەڵێت لەئەگەری توشبوویەكدا كە پەتاكە نەیگرتووەتەوە ئەوا ڕوبەڕووی شەپۆلێكی تری ترسناك و شاراوە دەبن لەتەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكەدا.

 

نەمەكی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێویستە ئامادەباشی بكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی شەپۆلێكی تری كۆرۆنا كە لەگەڵ ئەنفلۆنزای وەرزیدا لەگەڵ هاتنی وەرزی پایزدا سەرهەڵدەدات.