گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق: هێلكە و مریشكی هاوردەكراو بەنایاسایی لەلایەن هەرێمەوە ڕەوانەی شارەكانی تر دەكرێت

2020.04.30 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق: هێلكە و مریشكی هاوردەكراو بەنایاسایی لەلایەن هەرێمەوە ڕەوانەی شارەكانی تر دەكرێت

ناس کورد-

وەزیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند ،لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستانەوە هێلكە و مریشی قەدەغەكراو لەوڵاتانی ترەوە هاوردە دەكرێن و لەكیسی عێراقی دەنرێت و وەكو بەرهەمی خۆماڵی هەرێم ڕەوانەی شارەكانی تری عێراق دەكرێت. داواش لەدەزگا تایبەتەتمەندەكان دەكات، رێگری لەو كارە نایاساییانە بكرێت بۆ ئەوەی بەرهەمی خۆماڵی عێراقی لەبازاڕەكاندا ساغ بكرێنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، ساڵح حوسنی وەزیری كشتوكاڵی عێراق ڕایگەیاند، لەدیدارێكیدا لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێكخراو بەئامادەبوونی چەند بەرپرسێكی وەزارەتەكەی، تاوتوێ چەند پرسێكی تایبەت بەوەزارەتەكەیان كردووە و تەوەرێكی ئەو دیدارەیان باسكردن لەهەندێ پێشێلكاری بووە كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەبارەی هەناردەكردنەوە ئەنجامیداوە.

 

ساڵح هۆشداری ئەوەشیداوە، بەهۆی هاوردە كردنی  هەزاران لۆرییە بارهەڵگرەكانی هێلكە و مریشكەوە كە بەڕێگەیەكی نایاسایی داخڵی چەند خالێكی سنوری دەبن بەتایبەت لەهەرێمی كوردستانەوە بەرهەمی خۆماڵی كەوتووەتە مەترسیەوە.



وەزیری كشتوكاڵ عێراق دەشپرسێت، دەبێت ئامانج لەو سیاسەتە چی بێت كە هەندێك لایەن دەیگرنە بەر بۆ كارتێكردنە سەر بەروبۆمی خۆماڵی كە لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە پلانێكی بەرفراوان بۆ جوتیاران و خاوەن دەواجنەكان دانراوە و كواڵێتەكەشی لەچاو بەرهەمی دەرەوەدا سەلماوە كەلەڕووی تەندروستیەوە دڵنیایی زیاترە بۆ هاوڵاتیانیان، سەرباری ئەوەی بەهۆی كۆرۆناوە نەوت دابەزیوە كە ئەو وتەیە دەسەلمێنێت كە دەڵێت (كشتوكاڵ نەوتێكی بەردەستەیە).

 

حوسنی باسی لەوەش كردووە، ئەوەی كە دەوترێت هێلكە و مریشك لەبەرهەمی هەرێمن ڕاست نیە بەڵكو ئەوانە لەخاڵە سنورییەكانەوە بەڕێگەی نایاسایی داخڵ دەكرێن و دەكرێنە ناو كارتۆنی عێراقیەوە لەناو هەرێمەوە بۆ ئەوەی لەبازگەكاندا ڕێگریان لێنەكرێت.

 

وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئەوەشی دركاندووە، ێیشتر بەرپرسانی هەرێم بەنوسراوی فەرمی داوایان لەلیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی ڕێگەیان پێبدرێت مریشك و هێلكە هاوردەی پارێزگاكانی هەرێم بكەن لەبەر ئەوەی بەرهەمی خۆماڵیان كەمە، ئیستا چۆن ئەو بارهەڵگرانەی لەشارەكانی تری هەرێمەوە دێنە پارێزگاكانی عێراق بەرهەمی هەرێم بن..؟.

 

حوسنیی داواشی لە سەرجەم هێزە ئەمنیەكان و خاڵە سنورییەكان بەتایبەت  دەزگای بەرەنگاری تاوانی ڕێكخراو دەكات میكانیزمێكی نوێ بۆ ڕێگریكردن لەهاتنە ناوەوەی بەرهەمەكانی وڵاتانی تر بكرێت كە بەڕێگەی نایاسایی ئەنجامدەدرێن بۆ ئەوەی چیتر ئەو شتومەكانە دزە نەكرێتە ناو عێراقەوە.



وەزیری كشتوكاڵی عێراق داواش لە دەستەی خاڵە سنورییەكانی عێراق دەكات میكانیزمەكەیان بگۆڕن بۆ سزادان و رێگریكردنی توند بەپیی ڕێكارە یاساییەكان ئەوەش لەپێناو پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان و داواش لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكات ڕێو شوێوینەكان توندوتۆڵبكەنەوە لەخاڵە سنورییەكانەوە و چیتر ڕێگە نەدەن بەرهەمی دەرەوەی كشتوكاڵی هاوردە بكرێن بەڕێگەی نایاسایی.



لای خۆشیەوە، لیوا خەماس سەكر بەڕێوبەری گشتی ئەو دەزگایە جەختی لەوە كردووەتەوە، بەهاریكاری لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵدا هەوڵی چەسپاندنی سەرجەم ئەو بڕیارانە دەدەن كەپەیوەستن بەقەدەغەكردنی هاوردەی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان لە دەرەوە بەپێی كارنامەی كشتوكاڵی و بەپێی یاساكان.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەهاریكاری لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵدا كۆتایی دۆسییەی هاوردەكردنی نایاسایی شتومەكەكان دەهێنن لەپێناو پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی عێراقیدا.