گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەستێرەیەکى ترى سینەماى هیندى کۆچى دوایى کرد

2020.04.30 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەستێرەیەکى ترى سینەماى هیندى کۆچى دوایى کرد

ناس کورد-

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) ریشى کاپور ئەستێرەى دیارى سینەماى هیندى لە تەمەنى 67 ساڵیدا کۆچى دوایى کرد، گیانلەدەستدانى کاپور هاوکات بوو لەگەڵ کۆچى دوایى ئەکتەرى ناودارى سینەماى ئەو وڵاتە عرفان خان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ریشى کاپور دوچارى نەخۆشى شێرپەنجە بوو و لەم دواییانەدا بۆ وەرگرتنى چارەسەر گواسترابۆوە بۆ نەخۆشخانەى شارى بۆمباى و زۆربەى زۆرى ساڵانى رابردووى لە شارى نیویۆرک بەسەربرد بۆ وەرگرتنى چارەسەر.

 

ریشى کاپور بە یەکێک لە ئەستێرە بەناوبانگەکانى سینەماى هیندى دادەنرێت و خاوەن چەند فیلمێکى بەناوبانگە لەوانە (بوبى) و (شاندانى).

 

ئەمیتاب باچان ئەکتەرى دیارى سینەماى هیندى لەبارەى کۆچى دوایى کاپورەوە وتى "ریشى کاپور بەجێیهێشتین.. خەمبارم و ئەو هەواڵە تێکیشکاندم".

 

کاپور لە ساڵى 1952 لەشارى مۆمباى لەدایک بووە و یەکەمین رۆڵى سەرەکى لە سینەمادا لە ساڵى 1973 بوو لە فیلمى (بۆبى) کە لەگەڵ دیمبل کابادیا رۆڵى سەرەکى بەرجەستە دەکرد و لە دواى ئەوە و هەتا ساڵى 2000 لە زیاتر لە 90 فیلمى ڕۆمانسیدا بەشدارى کرد. دواى ئەو ساڵەش زیاتر وەک ئەکتەرى یاریدەدەر کارى دەکرد.