گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەگەڵ ئومێدی چارەسەری كۆرۆنادا نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوە دەچێت 

2020.04.30 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەڵ ئومێدی چارەسەری كۆرۆنادا نرخی نەوت بەرەو بەرزبونەوە دەچێت 

ناس کورد- 

ئەمڕۆ (پێنجشەممە)، نرخی نەوت بەكارتێكردنی چەند هۆكارێكی پاڵپشت بەرز بوەوە، لەوانە بەرزبونەوەیەكی سنودار لەعەمباركردنی نەوتی ئەمریكا و ئومێدی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

شەوی (چوارشەممە)، داتاكانی پەیمانگای پەترۆڵی ئەمریكا ئەوەی دەرخست، كە عەمبارە نەوتییەكانی ئەمریكا بەبڕی 10 ملیۆن بەرمیل تا كۆتایی هەفتە زیادی كردووە و دەگاتە 510 ملیۆن بەرمیل، شارەزایانیش پێشبینی زیاتربوونی توانای عەمباركردن دەكەن بەبڕی زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل.

 

دوای ئەوەی كۆمپانیایەكی ئەمریكیش هەوڵەكانی پێشخستنی ڤاكسینێكی دژی كۆرۆنا ڕاگەیاند، نرخەكانی نەوت بوژانەوەیەكی بەخۆیەوە بینیوە.

 

گرێبەستی بنەڕەتی خاوی سووكی ئەمریكی مانگی حوزەیران بەرز دەبێتەوە كە ئێستا ماوەكەی تەواوبووە و نرخەكەی گەیشتووەتە 16.39 دۆلار.

 

هەروەها نەوتی برنت بەڕێژەی 5.25% لەمانگی تەموزدا بەرزدەبێتەوە كە ئێستا نرخەكەی 25 دۆلارە.

 

دوێنێ ئەو دوو نەوتە خاوە بەرزبونەوەی بەرچاویان بەخۆیانەوە بینیوە، خاوی ئەمریكی بە 15.06 دۆلار تۆمار كراوە واتا بەڕێژەی 22% بەرزبووەتەوە و خاوی برێنتیش مامەڵەكەی بەڕێژەی 10.02% داخراوە واتا بەنرخی 22.54 دۆلار بۆ بەرمیلێك.

 

نرخی نەوت لەلایەن نەرویژەوە لەسەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵەوە تا كۆتایی كانوونی دووەمی ئەم ساڵ پاڵپشتی دەكرێت.

 

بەگوێرەى وەزارەتی وزەی نەرویژ لەمانگی حوزەیراندا بەبڕی 250 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرهەمهێنان كەم دەكاتەوە و لەنیوەی ساڵی 2020 بەكەمكردنەوەی 134 هەزار بەرمیل ڕۆژانە دەستپێدەكات.



ڕۆژی هەینی كۆتایی ئەم هەفتەیەش وڵاتانی ئەندام لەڕێكخراوی ئۆپیك دەستدەكەن بەجێبەجێكردنی ڕێكەوتنەكەی 12 ی ئەم مانگە بەمەبەستی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان بەبڕی 10 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە و وڵاتانی دەرەوەی ڕێكخراوەكەش لەنزیكەی 4 ملیۆن بەرمیل ڕۆژانەدا كەمكردنەوەكە ڕادەگرن.