گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: 5 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.04.30 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى: 5 توشبوى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى ٥ توشبووى نوێى کۆرۆنا لە شارى هەولێر، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەراگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستیدا هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران".

 

لەبارەى توشبووە نوێیەکانەوە لە راگەیەندراوەکەدا رونکراوەتەوە "توشبووە نوێیەکان یەکێکیان پیاوێکى تەمەن 49 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە قەزای سۆران گەڕەکی 26 گوڵانن، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن 67 ساڵ لە ناحیەی سمیلان،  تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن 18 ساڵ لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە".

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە "هەموو توشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون".