گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

متمانەدان بەوەزیری دارایی و ناوخۆ دەكەوێتە دوای متمانەدان بەكابینەكەی كازمی

2020.04.30 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
متمانەدان بەوەزیری دارایی و ناوخۆ دەكەوێتە دوای متمانەدان بەكابینەكەی كازمی

ناس کورد- 

پەڕلەمانتارێكی شیعە ئاشكرای دەكات، ڕۆژی (یەكشەممە)ی داهاتوو، مستەفا كازمی ناوی وەزیرەكانی كابینەكەی بەناتەواوی ڕادەستی پەڕلەمان دەكات و وەزیری ناوخۆ و دارایی دوای متمانەدان بەكابینەكە دیاری دەكرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فازیڵ فەتلاوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەڕلەمانى عێراق بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، ڕۆژی (یەكشەممە) كازمی ناوی كابینە وەزارییەكەی بە ناتەواوی پێشكەشی پەڕلەمان دەكات ئەوەش لەدوای خستنە ڕووی كارنامە حكومیەكەی بەو دەزگایە.

 

ئاشكراشی كرد، بەهۆی ململانێ سیاسیەكان لەسەر ناوی كاندیدەكان بۆیە ناتوانێت ناوی تەواوی كابینە وەزارییەكەی ڕادەستی پەڕلەمان بكات.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناوی لیستی وەزیرەكانی كازمی كە ڕادەستی پەڕلەمانی دەكات كاندیدی بۆ وەزارەتەكانی ناوخۆ و دارایی و هەروەها وەزارەتی وەرزش و لاوانى تێدا نابێت.

 

فەتلاوی باسی لەوەشكرد، دوای ڕێكکەوتنی لایەنە سیاسیەكان ئەوكات كاندیدی ئەو وەزارەتانەش متمانە لە پەڕلەمانەوە وەردەگرن.

 

دوێنێ (چوارشەممە)، مستەفا كازمی ڕاسپێدراو بۆ كابینەی نوێى حكومەت كارنامەی كابینەكەی ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد، ئەوەش دوای ئەوەی گەیشتە جۆرێك لەڕێكکەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسیە شیعەكان كە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ناوی وەزیرە پێشنیاركراوەكانیدا ڕوبەڕووی ڕەخنە بویەوە، بەتایبەت وەزیری دارایی، بەڵام تا ئێستا نازانرێت كاندیدی ئەو وەزارەتانە  گۆڕانكاریان بەسەر دێت لەلایەن حزبە سیاسیەكانەوە یاخود ڕێكکەوتن لەسەر هەمان ئەو ناوانە دەكرێت كەپێشتر خراونەتە ڕوو.