گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەتح داواى پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

2020.04.29 - 23:17
App store icon Play store icon Play store icon
فەتح داواى پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

ناس کورد-

هاوپەیمانى فەتح ڕایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای ئەوەی هەبێت روبەڕوى ئەو قەیرانانە بێتەوە کە وڵات پێوەی گیرۆدە بووە، ڕاشیگەیاند، گرنگترین ئامرازەکانی ئەو حکومەتە بەربژێرکردنی کەسانی دەستپاک و خاون ئەزموونە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ(چوارشەممە، 29ی نیسانی 2020) هاوپەیمانی فەتح-ی سەر بەهادی عامری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە  "ئێمە لە هاوپەیمانی فەتح بە باشی لەو دۆخە تێدەگەین کە ئێستا هاتووەتە پێشەوە و عێراق تێیدا گوزەردەکات لە ڕووی قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نەرخی نەوت و کاریگەرییە نەرێنییەکان، بۆیە پێویست دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دۆخە حکومەتێکی بەهێز بێتە کایەوە کە توانای ئەوەی هەبێت عێراق لەم دۆخە نالەبارەدا دەرباز بکات".

 

هاوپەیمانی فەتح، لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختی لەوە کردوەتەوە، هەڵبژاردنی کەسانی دەستپاک و خاوەن ئەزموون لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت یەکێکە لە ئامرازەکانی سەرکەوتنی ئەو حکومەتە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی هاوپەیمانی فەتحدا داوا لە کازمی کراوە " نەکەوێتە ژێر فشاری هێزە سیاسییەکانەوە و بەهیچ شێویەکیش ڕێگە نەدات بە سیاسیەتی پشکپشکێنە لە دیاریکردنی کەسەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان، بە جۆرێک ئەو کەسانە دەبێت لە ئاست خواست و داواکارییەکانی گەلی عێراقدا بن بۆ ئەوەی بتوانرێت عێراق لەو قەیرانەی کە ئێستا تێیکەوتووە ڕزگاری بێت".    

 

هاوپەیمانی فەتح ، داواشی لە هێزە سیاسییەکان کردووە، هاوکاری یەکتربن بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق.