گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەكۆتايدا سەرۆكى بەڕازيل بەرامبەر بەڤايرۆسى كۆرۆنا دانی بە بێدەسەڵاتى خۆیدانا

2020.04.29 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
لەكۆتايدا سەرۆكى بەڕازيل بەرامبەر بەڤايرۆسى كۆرۆنا دانی بە بێدەسەڵاتى خۆیدانا

ناس کورد- 

"جاير بۆلسۆنارۆ" سەرۆكى بەڕازيل لەكۆتاييدا دانى نا بە بێدەسەڵاتى خۆى بەرامبەر ڤايرۆسى كۆرۆنا كە تائێستا لە وڵاتەكەيدا زياتر لە 5 هەزار كەسى كردوەتەوە قوربانى، ئەمە دواى ئەوە دێت پێشتر ڤايرۆسەكەى بە هەند وەرنەدەگرت و ڕەتيدەكردەوە ڕێوشوێنى پێويست بگرێتە بەر، تەنانەت لە هەندێك لێدوانيشيدا دەيوت كە ڤايرۆسەكە ڕاست نييە و تەنها پڕوپاگەندەيەكە و بۆ خستنى ئەو دروست كراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بۆلسۆنارۆ لە وەڵامى ئەوەى كە قوربانيانى ڤايرۆسەكە لە وڵاتەكەى كە گەورەترين وڵاتى ئەمريكاى لاتينە زۆر زياترە لە وڵاتى چين كە سەرچاوەى ڤايرۆسەكەيە، هيچ وەڵامێكى نەبوو جگە لەوەى كە دان بەوەدا بنێت بێ دەسەڵاتە بەرامبەر پەتاكە.

 

سەرۆكى بەڕازيل لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، باشە .. من داواى لێبوردن دەكەم .. بە دڵنياييەوە من "ميسياس"م (ناوى ناوەڕاستى خۆى كە بە زمانى پرتوگالى واتە مەسيح)، بەڵام ناتوانم موعجيرە بخوڵقێنم.

 

وتيشى، خەمبارى خۆمان بۆ كەسوكارى قوربانيەكان ڕادەگەيەنين و زۆرينەى ئەوانەى گيانيان لەدەستداوە بە تەمەنەكانن، بەڵام ئەمە ژيانە، سبەينێ سەرەى منيش دێت، بەڵنياييەوە دەمانەوێت بە كەرامەتەوە بمرين و بيرەوەرى باش لە دواى خۆمانەوە جێبهێڵين.

 

بۆلسۆنارۆ چەندين جار ڕەخنەى لەو ڕێوشوێنانەى كەرەنتين دەگرت كە بەهۆى ڤايرۆسەكەوە دەسەڵاتدارانى هەرێمەكان گرتويانەتە بەرو دەيوت كە كاريگەرى گەورە و خراپى بەسەر ئابورى وڵاتەوە دەبێت، كە ئەوەش دەبێتە وێرانكارى تەواو و بەرزبونەوەى ڕێژەى بێكارى، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرينەى پارێزگاكان گوێيان لە وتەكانى سەرۆكى وڵاتەكەيان نەگرت و ڕێوشوێنى پێويستيان گرتە بەر.

 

دادگاى باڵاى فيدراڵى بەڕازيل دەسەڵاتێدا بە دەسەڵاتدارانى ناوخۆيى هەرێم و پارێزگاكان كە ڕێوشوێنى كەرەنتين و قەدەغەى هاتووچۆ لە ناوچەكانيان بگرنە بەر.

 

سەرۆكى بەڕازيل جەختى لەسەر ئەوەشكردەوە كە دەوترێت 70% بەڕازيليەكان توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەبن و وتيشى: گيان لەدەستدان دەبێت و هەرگيز كەس ئەوەى ڕەتنەكردوەتەوە.

 

لاى خۆشيەوە "نيڵسۆن تيكس" وەزيرى تەندروستى بەڕازيل ئاكشرايكرد، لە چەند ڕۆژى ڕابردودا ژمارەى گيان لەدەستدان زۆر زيادى كردوە بەراورد بە هەفتەيەك پێش ئێستا كە نيوەى ئەو ژمارە بوە.

 

هەر وەزارەتى تەندروستى ئەو وڵاتە پێشبينى ئەوەى كردوە، لە مانگى 7 دا بارودۆخەكە هێور ببێتە و وردە وردە ژمارەى توشبوان دەستبكات بە كەمبونەوە و لە مانگى 10 دا بە تەواوەتى كەم بكات.

 

لە ليستى ئەو وڵاتانەى زۆرترين توشبوى ڤايرۆسەكەيان هەيە بەڕازیل لە ڕيزبەندى 11 دا دەبينرێت و تائێستا نزيكەى 74 هەزار و 500 توشبوو تۆمار كراون و 5158 كەسيش گيانيان لەدەستداوە.