گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد تەواوى کارنامەى کابینەکەى مستەفا کازمى بڵاودەکاتەوە.. باسى کوردیش دەکات

2020.04.29 - 22:24
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد تەواوى کارنامەى کابینەکەى مستەفا کازمى بڵاودەکاتەوە.. باسى کوردیش دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، کارنامەی کابینەکەی واژۆکرد و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ( چوارشەممە، 29ی نیسانى 2020) مستەفا کازمی لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ کارنامەی کابینەکەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران نارد بەمەبەستی ئاگاداربونی ئەندامە بەڕێزەکان. ناوی کاندیدەکانیش بۆ کابینەی داهاتوو لەچوارچێوەی ماوە دەستورییەکەدا دەنێرین، تائەو کاتەی دانیشتنی دەنگدان دیاریی بکرێت. بژی خاک و گەل و سەروەریی نیشتمانیی عێراق".

 

هاوکات محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە  هەژماری خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند "کارنامەکەی بەدەستگەیشتووە و بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی (43  بڕگەی٢) لەیاسای ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی حسێن كەعبی جێگری یەكەم و ئەندامێتی ژمارەیەك پەرلەمانتار و ڕاوێژكار بۆ لێكۆڵینەوە لەکارنامەکە و پێشكەشکردنی ڕاپۆرتێك لەو بارەیەوە بە ئەنجومەنی نوێنەران".

 

 لە دەقی کارنامەکەی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا هاتوو : 

 

1- ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختە، کاراکردنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، جێبەجێکردنی یاسای پارتەکانی عێراق بۆ فەراهەمکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بە هاوکاری نەتەوە یکگرتووەکان.

 

2- پەرپێدان بە کەرتی تەندروستی عێراق وکارکردن بۆ گامارۆدانی پەتای کۆرۆنا.

 

3- قەتیس کردنی چەک لە دەست دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەت.

 

4- ئامادە کردنی یاسای بودجەیەکی لە ناکاو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی کە ئێستا عێراق تێیدایە بە هۆی قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە بە جۆرێک بە شێوەیەکی دادپەروەرانە خواستی هاووڵاتیانی عێراق،پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بهێنێتە دی.

 

5- کرانەوە بەڕووی ئەو جوڵانەوە نیشتیمانییەی کە لە ئاکامی خۆپیشاندانەکاندا هاتووەتە کایەوە، ولێپێچینەوە ودادگایی کردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان هەبووە لە کوشتی خۆپیشاندەران، پیشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خێزانی شەهیدەکان، چارەسەرکردنی بریندارەکان و داخستنی دۆسێی ئاواربوون لە عێراق و کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان. 

 

6- پاراستنی ئاسایش وسەروەری خاکی عێراق، کارکردن بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی نیشتیمانی بە دیدێکی عێراقی دەرباری چارەنووسی هێزە بیانییەکان لە عێراقدا لەگەڵ ڕەچاوەکردنی  ئاسایشی عێراق و بەردەوامبوونی بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی تیرۆر. 

 

7- بنبڕکردنی گەندەڵی و کارکردن بۆ پارستن و پەرپێدانی سامانە نیشتیمانییەکان.

8-  چەسپاندنی چەمکی هاونیشتیمانی بوون وڕێزگرتن لە هەمەچەشنی پێکهاتەی گەلی عێراق و بەرجەستەکردنی ئەودیدە لە هەموو جومگەکانی دەوڵەتدا.    

 

لەو لیستە نوێیەدا کە  کازمی بۆ پەرلەمان ناردووە گۆڕانکاری لە چوار وەزارەت کراوە، ئەو وەزارەتانەی کە بەربژێرەکانیان گۆڕاون بریتین لە نەوت، گەیاندن، دارایی و کار.

 

لە دوایین کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان لە ماڵی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ڕێککەوتن لەسەرتێپەڕاندنی کابینەکەی مستەفا کازمی و دابەشکردنی پۆستە وەزارییەکان لەنێوان کوتلە سیاسییەکاندا.

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی، ئەگەری هەیە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا کابینەکەی مستەفا کازمی لە پەرلەمان تێبپەڕێنرێت.

 

سەرچاوە سیاسییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، پۆستەكان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردنەكان دابەشكراون، 12 وەزارەت بۆ شیعە، پێنج بۆ سوننە، چواریش بۆ كورد، بەبێ ئەوەی فشار بخرێتە سەر کازمی بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە بەربژێرکراون بۆ پۆستە وەزارییەکانی کابینەکەی.

 

مستەفا کازمی لە 9ی نیسان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا، بەپێی مادەی 76ی دەستوری عێراق، 30 ڕۆژی لەبەردەستە بۆئەوەی کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات و دەنگی لەسەر بدرێت.