گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپانيايەكى ئەمريكى: ڤاكسينەكەمان سەركەوتوو بوە لەسەر توشبوانى كۆرۆنا

2020.04.29 - 21:59
App store icon Play store icon Play store icon
كۆمپانيايەكى ئەمريكى: ڤاكسينەكەمان سەركەوتوو بوە لەسەر توشبوانى كۆرۆنا

ناس کورد-

كۆمپانياى "گيلياد ساينسز"ى ئەمريكى ئاشكرايكرد، ڤاكسينەكەيان بەناوى "رمديسيفر" لەكاتى تاقيكردنەوەى لەسەر ئاستێكى فراواندا لەسەر توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 سەركەوتوو بوە ، هەروەها ڤاكسينەكە دراوە بە پەيمانگاى تەندروستى ئەمريكيش.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

كۆمپانياكە لە بەياننامەيەكدا ڕايگەياندووە، "گيلياد ساينسز" ئەنجامێكى باشى دەست كەوتوە لەو تاقيكردنەوانەى لە پەيمانگاى نيشتمانى بۆ نەخۆشيە هەستەوەرەكان و گواستراوەكان ئەنجاميداوە و ڤاكسينى "رمديسيفر" بەكارهێنراوە بۆ چارەسەركردنى توشبوان.

 

كۆمپانياكە وردەكارى زياترى ئاشكرا نەكردوە و پێشتر ڕايگەياندبوو كە دەستيكردوە بە تاقيكردنەوە لەسەر ئەو ڤاكسينە و سەركەوتوو بوە لە بەرەنگاربونەوەى ڤايرۆسەكانى "سارس" و "مێرس".

 

پێشتريش "رمديسيفر" بۆ حاڵەتە زۆر خراپەكانى توشبوانى ڤايرۆسى "ئيبۆلا" لە كيشوەرى ئەفريقا بەكارهێنراوە و سەركەوتوو بوە.

 

"گيلياد ساينسز" تاكە كۆمپانيا نييە لە ئەمريكا هەوڵى دروستكردنى ڤاكسينى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەدات و كۆمپانيا ڕكابەرەكانى وەك "جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن" و "گلاسكۆ سميس كلاين" يش سەرقاڵى پەرەپێدانى ڤاكسينى هاوشێوەن.

 

تائێستا توشبوانى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى جيهاندا نزيكبوەتەوە لە 3 مليۆن و 200 هەزار كەس و لەو ژمارەيەش زياتر لە 225 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە و نزيكەى 900 هەزار كەسيش چاكبونەتەوە.

 

بەتەنها ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زياتر لە يەك مليۆن توشبوو و زياتر لە 60 هەزار گيانلەدەستدانى تۆمار كردوە، چەندين كۆمپانيا و ناوەند و زاناى جيهانيش لە هەوڵى دروستكردنى ڤاكسينێكى كاريگەرن بۆ ڤايرۆسەكە بەڵام تائێستا هيچ يەكێك لە هەوڵەكان نەگەيشتونەتە ئەنجام.