گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکات دەستبەرداری سیاسەتی پشکپشکێنە بن

2020.04.29 - 21:02
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سەرکردەکانی عێراق دەکات دەستبەرداری سیاسەتی پشکپشکێنە بن

ناس کورد-

وەزیری دەرەوی ئەمریکا، داوای لە سەرکردەکانی عێراقی کرد دەستبەرداری سیاسەتی پشک پشکێنە بن بۆ ئەوەی حکومەتی نوێی عێراق ڕۆشنایی ببینێت، دەشڵێت "فڕۆکەکانی ئێران بەردەوامن لە گۆاستەوەی چەکدارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مایک پۆمپێو، وەزیری دەرەوی ئەمریکا، ڕایگەیاند: "پێویستە سەرکردە عێراقییەکان دەستبەرداری سیاسەتی پشک پشکێنە وتایەفەگەری بن، بۆ ئەوەی هاوکاری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بن".

 

پۆمپیۆ، داواشی لەسەرکردە عێراقییەکان کردووە یارمەتیدەربن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا.

 

وەزیری دەرەوی ئەمریکا باسی لە بەردەوامبوونی ئێران کردووە لە تێکەڵبوونی بە دۆخی وڵاتانی ناوچەکە وتی: "فڕۆکەکانی ئێران بەردەوامن لە گواستنەوەی چەکدارەکان بۆ ناوچە جیاجیاکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست".

 

 پۆمپیۆ، جەختیلەوەشکردەتەوە، وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەوڵی ئەوەدان قەدەغەکانی سەر ئێران بە تایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە بواری دروستکردن و هاوردەکردنی چەکەوە هەیە درێژ بکەنەوە.

 

دەشڵێت "ئەگەر هاتوو قەدەغە لەسەر سیستمی چەک سازی ئێران هەڵبگیرێت ئەوا ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕێگریکردنی ئەو وڵاتە لە بەدەستهێنانی چەکی پێشکەوتوو".