گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسانى ڕۆژئاواى کوردستان توركيا بە بەرپرس دەزانن لە تەقينەوەكەى عەفرين

2020.04.29 - 18:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسانى ڕۆژئاواى کوردستان توركيا بە بەرپرس دەزانن لە تەقينەوەكەى عەفرين

ناس کورد- 

بەرپرسانى ڕۆژئاواى كوردستان، توركيا بە بەرپرس لە تەقينەوەكەى دوێنێ (سێشەممە)ى شارى عەفرين تۆمەتبار دەكەن و بەرپرسانى هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" دەڵێن، بەهۆى سياسەتە داگيركاريەكانى ئەنقەرەوە بوە لە سوريا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لاى خۆيەوە "مەزڵوم عەبدى" فەرماندەى "هەسەدە" لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى، تەقينەوەكەى شارى عەفرين " كارێكى تاوانكاريە" و ئەنجامى ئەو سياسەتە وێرانكاريەيە كە داگيركارى توركى و گروپەكانى سەر بەو وڵاتە لە عەفرين بەرهەميان هێناوە.

 

لاى خۆيەوە ڕوانگەى سورى بۆ مافەكانى مرۆڤ بڵاويكردوەتەوە، هەواڵگرى توركيا بڕيارى داخستنى سەرجەم ڕێگەكانى چونە ناوەوە و هاتنە دەرەوەى عەفرينى دەركردوە، ئەويش لە ڕۆژى (چوارشەممە)وە دەستى پێكردوە و تا كاتێكى ناديار بەردەوام دەبێت، بەهۆى ئەو ڕوداوە خوێناويەى لە شارەكە ڕويدا.

 

عەفرين دەكەوێتە ڕيفى حەلەبەوە لە باشورى خۆرهەڵاتە و لەژێر كۆنترۆڵى هێزەكانى توركيا و ميليشيا چەكداريەكانى سەر بەو وڵاتەيە.

 

بەهۆى تەقينەوەكەوە لانيكەم 46 كوژراون و زياتر لە 50 كەسيش بريندار بوون، ئەويش بەهۆى تەقاندنەوەى بارهەڵگرێكەوە كە سوتەمەنى هەڵگرتبوو، تەقينەوەكەش لە دورى چەند مەترێك بوو لە بارەگاى والى لە شەقامى راجو لە شارەكە.

 

تائێستاش ناسنامەى بەشێكى زۆرى ئەوانەى بەهۆى تەقينەوەكەوە كوژراون نەناسراوەتەوە بەهۆى سوتان و پارچە پارچەبونى جەستەكانەوە، هەروەها 11 لە قوربانيەكان منداڵ بوون و تەمەنيان لەخوار 18 ساڵەوەيە، زۆرينەى قوربانيەكان خەڵكى عەفرين و كۆچبەرانى پارێزگاكانى ترن لەو شارە.

 

لەدواى ئەوەى سوپاى داگيركارى توركيا و گروپەكانى سەر بەو وڵاتە چونە عەفرين ئەوە يەكەم تاوانى لەو شێوەيەيە ئەنجام بدرێت، هەروەها تەقينەوەكە وێرانكاريەكى گەورەى لەناوچەكەدا لێكەوتوەتەوە.

 

ڕوانگەى سورى بۆ مافەكانى مرۆڤ ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، جەستە سوتاوەكان هى ژنان و منداڵانن و 6 يشيان هى گروپە ميليشياكانى سەربە توركيان.