گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مستەفا کازمى بەرنامەى وەزارییەکەى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان نارد

2020.04.29 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمى بەرنامەى وەزارییەکەى بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان نارد

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق رایگەیاند، بەرنامەى وەزارییەکەى حکومەتەکەى ناردووە بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارەکەى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد "ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەرنامەى وەزاریى کابینەکەم نارد بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق و تاوەکو بخرێتە بەردەم ئەندامانى پەرلەمان".

 

کازمى رونیکردەوە "ناوى وەزیرەکانى کابینەکەش لەو ماوە دەستورییەى کە دیاریکراوە دەنێرین بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان تا ئەوانیش دانیشتنێک بۆ دەنگدان لەسەر کابینەکە ئەنجام بدەن".