گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پسپۆڕێكی نەوت : تا قەیرانی كۆرۆنا كۆتایی نەیەت و كارگەكان نەكەونە كار نرخی نەوت بەرزنابێتەوە

2020.04.29 - 16:25
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێكی نەوت : تا قەیرانی كۆرۆنا كۆتایی نەیەت و كارگەكان نەكەونە كار نرخی نەوت بەرزنابێتەوە

ناس کورد-

پسپۆڕێکى عێراقی لەكاروباری نەوت ڕایگەیاند، نرخەكانی نەوت نابوژێنەوە و بەرز نابنەوە تا قەیرانی ڤایرۆسیی كۆرۆنا كۆتایی نەیەت و كارگە گەورەكان نەكەونە كارەوە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حەمزە جەواهیری پسپۆڕى ناسراوی عێراقی لەكاروباری نەوت ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، هاڕەكردنی بەردەوامی نرخی نەوت بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە لەوانە ململانێكانی بەرهەمهێنەرەكانی وەک ڕوسیا و سعودیە زیادبوونى ئاستى کۆگاکردنى نەوت.

 

لەبارەى دۆخى دارایی عێراق و دابەزینى نرخى نەوت، جەواهیرى دەڵێت دەبێت حكومەتی داهاتوو داوای خەمڵاندنی نرخی نەوت بەشێوەیەكی نزم بكات بۆ بودجەكەی لەبەر ئەوەی ناتوانرێت خەمڵاندنی بۆ نرخی ڕاستەقینەی نرخەكەی بكرێت بەهۆی ئەو گۆڕانكارییەى لەبازاڕی جیهانیدا بەسەر نرخەكەیدا دێت.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی ڕێكکەوتنێكی ڕێكخراوی ئۆپیك و هاوپەیمانەكانی، وابڕیارە مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی داهاتوو كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، وا چاوەڕوان دەكرێت  ئەوەش ببێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخەكەی لەبازاڕەكانی جیهاندا.