گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا لە بەسرە بازێکی گەورەى دا.. 50 توشبووى نوێ تۆمارکرا

2020.04.29 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
کۆرۆنا لە بەسرە بازێکی گەورەى دا.. 50 توشبووى نوێ تۆمارکرا

ناس کورد-

شانەى ڕوبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لە پارێزگاى بەسرە تۆمارکردنى پەنجا حاڵەتى دیکەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى لە بەسرە ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ 270 پشکنینى دیکە ئەنجامدراون و دەرکەوتووە کە 50 کەسى دیکە تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها ئەمڕۆ یەک توشبوو چاکبووەتەوە و هیچ کەسێك گیانى لەدەستنەداوە.

 

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 406 توشبوى کۆرۆنا لە بەسرە تۆمارکراون کە 17 کەسیان مردوون و 184 کەسیان چاکبوونەتەوە، 205 کەسیشیان لەژێر چارەسەردان.

 

بەشێوەیەکی گشتی، هەزار و 928 حاڵەتی لە عێراق تۆمارکراون کە هەزار و 315 کەسیان چاکبوونەتەوە، 90 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.