گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى لەبارەى تەندروستى سەرۆکى کۆریاى باکور و جوڵەى شەمەندەفەرەکەى ئاشکراکرا

2020.04.29 - 14:36
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى لەبارەى تەندروستى سەرۆکى کۆریاى باکور و جوڵەى شەمەندەفەرەکەى ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

تا ئێستا دەنگۆ و قسە جیاجیاکان لەبارەى ونبوونى سەرۆکى کۆریاى باکور بەردەوامە، بەڵام نوێترین زانیارى کە یەکێک لە بەرپرسانى پێشووى ئەو وڵاتە باسیدەکات ئەوە ئاشکرادەکات کە ئەو سەرۆکە گەنجە ناتوانێت بەپێ بڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ساى یونغ هو دیبلۆماتکارى پێشووى کۆریاى باکور کە ئێستا ئەندامى پەرلەمانە لە کۆریاى باشور دەڵێت، زانیارییەکان لەبارەى ئەنجامدانى نەشتەرگەریی بۆ کیم جۆنگ ئون پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام لەوە دڵنیایە کە ناتوانێت بەتەنها بەپێ ڕێبکات.

 

یونغ هو بە تۆڕى CNNى ڕاگەیاندووە، ونبوونى کیم لەمەراسیمى رۆژى خۆر لە 15 ى نیسان کە ساڵیادى  لەدایکبوونى باپیرى دامەزرێنەرى کۆریاى باکور بووە، دەریدەخات کە دۆخى تەندروستى ناجێگیرە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو مەراسیمە شوێنێکى تایبەتى هەیە لەو وڵاتە، کیم تەنها سەرۆکى کۆریاى باکور نییە بەڵکو نەوەى دامەزرێنەرى وڵاتەکەیە.

 

دوایینجار کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکى ئاشکرا دەرکەوتووە، ئەوکاتە بووە کە سەرۆکایەتى کۆبوونەوى حزبى شیوعى فەرمانڕەواى کرد لە پیۆنگ یانگ.

 

ساى یونغ هو ئەوەى بەبیر هێنایەوە کە مردنى سەرۆکى پێشوو کیم جۆنگ بۆ ماوەى دوو رۆژ بەنهێنى هێڵرایەوە، تەنانەت وەزیرى دەرەوەى ئەوکات ئەوەى پێ ڕانەگەیەنرابوو تا پێش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنى بەشێوەى فەرمى.

 

رونیشیکردووەتەوە، جوڵەى شەمەندەفەرەکەى کیم بە ئاڕاستەى چین و گەڕانەوەى، رەەنگە تەکتیکێک بوبێت بۆ گۆڕینى چاوەکان لەسەر بارودۆخەکە، ئەو تەکتیکەش هەمیشە بەکارهێنراوە کاتێک شەمەندەفەرەکە بە بەتاڵى ڕەوانەى ناوچە جیاجیاکان کراوە.

 

باسى لەوەشکردووە، دەسەڵات روناکى نوسینگە و ماڵەکان بۆ هەمان تەکتیک بەکاردەهێنێت، روناکى بەردەست نییە تەنها بۆ لوتکەى دەسەڵات و بەشێک لە بەرپرسە باڵاکان نەبێت و ئەو شوێن و نوسینگانەى پێ روناک دەکرێتەوە کە باوەڕدەکرێت کیمى تێدا بێت، ئەوەش بۆ شێواندنى راى گشتى و دەرخستنى ئەوەى کە هەموو شتێک وەکو خۆیەتى.

 

دەشڵێت هیچ کەس لە دانیشتوانى ئەو وڵاتە ناتوانێت قسە لەسەر نائامادەیی کیم بکات.