گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

خولی نایابی كوردستان راگیرا

2019.04.10 - 14:14
App store icon Play store icon Play store icon
خولی نایابی كوردستان راگیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

بەهۆی شەڕ و ئاژاوەكانی دوو هەفتەی ڕابردووی یاریگاكانی هەرێمی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خولی نایابی ڕاگرت.

لە راگەیەندراوێكدا یەكێتی تۆپی پێی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات كە بەهۆی شەڕ و ئاژاوەی ناو یاریگاكان لە دوو هەفتەی رابردووی خولەكەدا، خولی نایابی كوردستان بۆ كاتێكی نادیار ڕاگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانەكانی خولی نایاب، لە كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتییەكەیاندا، كە 13ی مانگ بەڕێوەدەچێت، چارەنووسی خولەكە یەكلایی دەكەنەوە.

بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دوای ئەوە هات، دوێنێ (سێشەممە) لە یاری نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و دەربەندیخان لە هەفتەی 22ی خولی نایابی كوردستاندا، گرژی لە نێوان هاندەرانی دەربەندیخان و هێزە ئەمنیەكاندا ڕوویدا و چەند هاندەرێك بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە كران.