ناس کورد-
هاتووچۆی سلێمانی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی دەستپێکرد، بەوەش دەبێتە یەکەم فەرمانگەى حکومى کە ئامادەکاریی لەو شێوەیە بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو ئامادەکارییە ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی نیسانی 2020، لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێکرا کە له باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بەرێوەچوو، ئەوەش بەپێی ڕاگەیەنراوێکى بەرێوەبەرایەتییەکە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پلانی هاتووچۆی سلێمانی بۆ قۆناغی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی خرایه‌ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ڕۆژانه 750 مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان وه‌ربگیرێت.
بەپێی پلانەکە، مامه‌ڵه‌كان بریتین له نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه، تۆماركردنی خاوه‌ندارێتی و تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریی.