گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتیانى کۆریای باکور ئاگایان لە کەینوبەینی دیارنەمانی سەرۆکەکەیان نییە کە جیهانی سەرقاڵ کردووە

2020.04.29 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتیانى کۆریای باکور ئاگایان لە کەینوبەینی دیارنەمانی سەرۆکەکەیان نییە کە جیهانی سەرقاڵ کردووە

ناس کورد-

ئەو کەسانەی لە کۆریای باکور هاتوونەتە دەرەوە و هەڵهاتوون دەڵێن، زۆریک لە خزم و کەسوکار و هاوڕێکانیان کە لە کۆریای باکور دەژین ئاگاداری هەواڵ و زانیارییەکان نین لەبارەى دیارنەمان و تەندروستی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکیانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوو لە هەڵهاتووان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە کە خزمەکانیان لە کۆریای باکور نازانن دوو هەفتەیە کیم لەبەرچاو دیار نەماوە و جەختیان کردووەتەوە کە نایانەوێت باس ئەو بابەتە بکەن، کاتێکیش ناوی کیم براوە یەکسەر تەلەفۆنەکانیان داخستووەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: گۆڤارێکی ئەمریکی باس لە سێ سیناریۆ دەکات دەربارەی چارەنووسی سەرۆکی کۆریای باکور

 

کەسە هەڵهاتووەکان دەڵێن، بابەتی تەندروستی سەرۆک یەکێکە لە نهێنییەکان دەوڵەت و هەر کەسیک قسەی لەبارەوە بکات توشی لێپێچینەوەى یاسایی دەبێت.

 

لە 12ی نیسانەوە سەرۆکى کۆریای باکور لەبەرچاو نەماوە و ئامادەى هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەکیش نەبوووە کە پێشتر بەشداری دەکرد، ئەوەش دەنگۆی خراپی تەندروستی یاخود مردنی کە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: کۆریاى باکور لەبارەى سەرۆکەکەیەوە بێدەنگى شکاند

 

لی سۆن هی تەمەن 59 ساڵ کە یەکێکە لە هەڵهاتووەکان و ساڵی 2009 خۆی گەیاندووەتە کۆریای باشور دەڵێت، "ئەم بەیانییە لەگەڵ خوشکەکەم و کوڕەکەیدا قسەم کرد و هیچان نەبیستبوو لەبارەى ئەو دەنگۆیانەوە، کاتێکیش پێم وتن زۆر بە ترسەوە قسەیان دەکرد و دەیانویست ئەو بابەتە باس نەکەن."

 

لیم هی گۆ، هەڵهاتوویەکی ترە و ئێستا لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور چێشتخانەى هەیە دەڵێت کە هیچ کەسێک لە کۆریای باکور هیچ نازانێت لەبارەى تەندروستی کیم و شوێنی نیشتەجێبوونی، تەنانەت بەرپرسە باڵاکانیش نازانن، هەر ناوێرن بیری لێ بکەنەوە چونکە دەستگیردەکرین.