گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەى کوژراوانى شەڕى ڤێتنامى تێپەڕاند

2020.04.29 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا ژمارەى کوژراوانى شەڕى ڤێتنامى تێپەڕاند

ناس كورد-

ژمارەى ئەو کەسانەى لە ئەمریکا بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ژمارەى کوژراوانى ئەمریکاى لەشەڕى ڤێتنامدا تیپەڕاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، ژمارەى مردن بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەمریکا رۆژى سێشەممە گەیشتووەتە 58233  کەس، ئەوەش زیاترە لە ژمارەى کوژراوانى ئەمریکاى لەشەڕى ڤێتنام کە 58220 کەس بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەى حاڵەتەکانى توشبوون لە ئەمریکا لەماوەى 18 رۆژدا دوو هێندە زیادیکردووە و ملیۆنێک حاڵەتى تێپەڕاندووە، ئەوەش دەکاتە سێیەکى کۆى ژمارەى توشبووان لەسەر ئاستى جیهان.

 

بەپێی پێشبینییەکانى زانکۆى واشنتن و بەرپرسانى کۆشکى سپى، رەنگە کۆرۆنا تا چوارى ئاب ببێتە هۆى گیان لەدەستدانى زیاتر لە 74000 کەس، لەکاتێکدا لە 22ى نیساندا پێشبینیکرابوو 67600 کەس گیان لەدەستبدەن.

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەروەها ژمارەى مردن بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەمریکا زیاترە لە ژمارەى مردن بەهۆى ئەنفلۆنزاى وەرزییەوە لەم ساڵانەى دواییدا، جگە لە وەرزى 2017-2018، ئەوەش بەپێی ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشییەکان.

 
 
 
لەناو ئەو وڵاتانەى کە زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە بەهۆى ئەو پەتایەوە، ئەمریکا لەپلەى پێنجەمدایە بەلەبەرچاوگرتنى ژمارەى توشبووان بەپێی ژمارەى دانیشتووان. لە ئەمریکا ئێستا بۆ هەزار کەس 30 توشبوو هەیە، لەکاتێکدا لە ئیسپانیا کە لە پلەى یەکەمدایە بۆ هەر هەزار کەسێک 48 حاڵەت هەیە، دواتریش بەلجیکا و سویسرا و ئیتاڵیا دێن.