گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینەکەى زانکۆی ئۆکسفۆرد سەرکەوتوو بوو پاراستنی مەیمونەکان دژی کۆرۆنا

2020.04.29 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینەکەى زانکۆی ئۆکسفۆرد سەرکەوتوو بوو پاراستنی مەیمونەکان دژی کۆرۆنا

ناس کورد-

زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێن، هەنگاوێکی تری دڵخۆشکەر چوونەتە پێشەوە و ئەو ڤاکسینەى دروستیان کردووە سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی مەیمونەکان لە کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤاکسینەکە پێشتر لەسەر مرۆڤ تاقیکراوەتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە پاراستنی مرۆڤیش ئەوە لە مانگی ئەیلولی داهاتوودا بە ڕێژەیەکی زۆر بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان.



لەئێستادا زانکۆی ئۆکسفۆرد پشبڕکێ دەکات بۆ دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، زانایانی زانکۆکەش گەشبینن بەوەى دەتوانن ڤاکسینەکە بدۆزنەوە.

 

ئەو ڤاکسینەى ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە لەسەر مەیمون تاقیکراوەتەوە و توانیویەتی شەش مەیمون کە لەسەریان تاقیکراوەتە بپارێزێت لە توشبوون بە کۆرۆنا.

 

ئەو مەیموونانە ماوەى 28 ڕۆژە هەرچەندە ڤایرۆسەکەیان پێوە دراوە بەڵام تەندروستییان زۆر باش بووە و هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەیان نییە، ئەوەش مانای وایە بەرگری لەشیان لەدژی ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە.

 

زانایان دەڵێن، ڕاستە مەیمون یەکێکە لەو گیانلەبەرانەى زۆرترین لێکچوونیان هەیە لەگەڵ مرۆڤ بەڵام سەرکەوتنی ڤاکسینەکە لە مەیموندا بە مانای سەرکەوتنی نایەت لە مرۆڤدا.

 

زانایان بەشی دروستکردنی ڤاکسینی زانکۆی ئۆکسفۆرد دەڵێن، بەهۆی ڤایرۆسێکی ترەوە دروستیان کردووە کە پێی دەوترێت ڤایرۆسی ئادینۆ، لەجیاتی جیناتی ڤایرۆسی ئادینۆ، جیناتی پرۆتینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ زیادکردووە، ئەوەش ئەو پرۆتینەیە کە بە چواردەوری ڤایرۆسی کۆرۆنادا کۆبووەتەوە.



ئۆکسفۆرد دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەى لەسەر مرۆڤ ئەگەر وەڵامی ئەرێنی بوو بۆ پاراستنی مرۆڤ و سەرکەوتوو بوو، ئەوە لە مانگی ئەیلولدا بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنان و نزیکەى 60 ملیۆن دانەى لە هیندستان لێ دروست دەکرێت.