گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

2019.04.10 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

سەركۆ گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "لەسەر داوای لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان دانیشتنە چاوەڕوانكراوەكەی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ی پەرلەمانی كوردستان دواخرا".

ئاماژەی بەوەش كرد، لەڕووی یاساییەوە هۆكاری دواخستنەكە بۆ ئەوەیە كە كاتێكی زیاتر بدرێتە فراكسیۆنەكان بۆ جێگیركردنی ئەو پێشنیارانەی كە لەبارەی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەیانە.

سەركۆ ئاشكرای كرد، لەڕووی سیاسیشەوە واژۆنەكردنی رێككەوتنەكەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكی تری دواخستنەكەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بوو.