گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادى: ترسم هەیە دامەزراوەى حەشدى شەعبى دابڕوخێت

2020.04.29 - 08:58
App store icon Play store icon Play store icon
عەبادى: ترسم هەیە دامەزراوەى حەشدى شەعبى دابڕوخێت

ناس کورد-

حەیدەر عەبادى سەرۆکى هاوپەیمانى نەسر ترسى خۆى نیشاندا لە داڕوخانى دامەزراوەى حەشدى شەعبى، دواى ئەوەى کێشەکانى ناو ئەو دامەزراوەیە تەقینەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبادى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، "ترسم هەیە دامەزراوەى حەشدى شەعبى بەهۆى ململانێی سیاسییەوە دابڕوخێت".

 

وتیشى "کاتێک حکومەتم رادەستم عادل عەبدولمەهدى کرد خەزێنەى دەوڵەت نزیکەى 18 ملیار دۆلارى تێدا بوو، لەکاتێکدا پێویست بوو 5.5 ملیار دۆلار بدرێت بە بەڵێندەران".

 

عەبادى بەرگرى لە بڕیارى کەمکردنەوە خەرجییەکان کرد لەکاتى سەرۆکایەتیکردنى حکومەتدا و وتى "کەمکردنەوەى خەرجییەکان شەڕ بووە لەگەڵ مافیاکانى گەندەڵى".

 

باسى لەوەشکرد، ئەوکات موچەى سەرۆککۆمار 82 ملیۆن دینار بووە و بەڕێژەى 70% کەمیانکردووەتەوە.

 

لەبارەى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومەتى نوێوە، عەبادى ڕایگەیاند، مستەفا کازمى کەسێکى پیشەییە لە کارەکەیدا و سەرکەوتوو دەبێت لە ئەرکى پێکهێنانى حکومەتدا.