گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايەكى ئەڵمانى باس لەسەرچاوەیەکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

2020.04.28 - 23:50
App store icon Play store icon Play store icon
زانايەكى ئەڵمانى باس لەسەرچاوەیەکی دیکەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

ناس کورد- 

 

زانايەكى ئەڵمانى ئاشکرایدەکات، ئەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەناو بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى ووهانەوە دەركەوتوە دروستە، بەڵام پێى وايە كە ڤايرۆسەكە لەڕێگەى گياندارى "ڕاكۆن"ەوە گوستراوەتەوە بۆ مرۆڤ، نەک شەمشەمەکوێرە و پانگۆلین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

كريستيان دروستن، زاناى بوارى ڤايرۆسەكانى لە ئەڵمانيا بە ڕۆژنامەى "گارديان"ى بەريتانى ڕايگەياندوە، ئەو لەگەڵ ئەو دەنگۆيانەيە كە باس لەوەدەكەن ڤايرۆسى كۆرۆنا لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى شارى ووهانى چينەوە گواستراوەتە بۆ مرۆڤ ئەوەش لەڕێگەى گياندارێكى نێوەندگيرەوە، بەڵام ئەوەش پێويستى بە لێكۆڵينەوەى زياتر هەيە.

 

باسى لەوەشكردوە: "پێم وايە ڤايرۆسەكە لە شوێنێكى تر دەستى پێكردوە و لەڕێگەى گياندارێكەوە هاتوەتە بازاڕەكە و لەوێشەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ". 

 

ئەو زانا ئەڵمانيە سەبارەت بە گياندارە نێوەندگيرەكە دەڵێت، شتێكى گرنگ هەيە كە ڕاگەياندنەكان ڕوماڵيان نەكردوە سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا، ئەويش ئەو بارودۆخەيە كە تێيدا ڤايرۆسى "سارس" گەشەى كرد لە باشورى چين لەساڵى 2003، لێكۆڵينەوەكان باس لەوەدەكەن ڤايرۆسەكە لە گياندارى "ڕاكۆن"دا بوە و بازرگانى پێ كراوە ئەوەش بەهۆى فەروەكەيەوە.

 

دەشڵێت: "ئەگەر چەند هەزار دۆلارێكم بدەنێ و ڕێگەم بدەن بەناو چيندا بگەڕێم ئەوا سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆس كرۆنا دەدۆزمەوە، بەشوێن ئەو ناوچەيەدا دەگەڕێم كە گياندارى ڕاكۆنى لێ پەروەردە دەكرێت". 

 

لاى خۆشيەوە پێگەى "فۆكس"ى ئەڵمانى لە هەمان زاناوە گواستويەتيەوە، لەوانەيە هەندێك لەوانەى لە بازاڕى خواردنە دەرياييەكانى ووهان بازرگانى بە گياندارەوە دەكەن چوبێتنە ئەو شوێنەى "ڕاكۆن"ى لێ پەروەردە دەكرێت، ئەوەش هۆكارى گواستنەوەى ڤايرۆسەكە بۆ ناو بازاڕەكە ڕوندەكاتەوە.

 

پێشتر چەندين بيرۆكە هەبوو لەسەر ئەو ئاژەڵەى ڤايرۆسى كۆرۆناى لە شەمشەمەكوێرەوە وەرگرتوە و دواتر گواستويەتيەوە بۆ مرۆڤ، هەروەها گياندارى "پانگۆلين" بەهێزترين ئەگەر بوە تائێستا، بەڵام هيچ يەكێك لە ئەگەرەكان بە تەواوەتى پشتڕاست نەكراونەتەوە.