گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێك كاتى دانيشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر كابينەكەى كازمى ئاشكرا دەكات

2020.04.28 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێك كاتى دانيشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر كابينەكەى كازمى ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

ستار جابرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لەسەر پشكى تەيارى حيكمە دەڵێت، مستەفا كازمى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومەت ڕۆژى پێنجشەممە داوا لە پەرلەمان دەكات كە دانيشتنى بەپەلە بۆ دەنگدان لەسەر كابينەكەى ببەسترێت و لەوانەيە دانيشتنەكە بكەوێتە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جابرى لەلێدوانێكدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى وتوە، ڕۆژى پێنجشەممە 30ی نیسانی 2020، كازمى بەفەرمى داوا لە پەرلەمان دەكات كە دانيشتنى بەپەلە بۆ دەنگدان لەسەر كابينەكەى ببەسترێت، ئەوەش دواى ڕادەستكردنى CV كانديدى وەزارەتەكانى حكومەتەكەى.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، پەرلەمان سەرەتاى هەفتەى داهاتوو وەك كاتى دانيشتەكە ديارى دەكات كە لەوانەيە شەممە ياخود يەكشەممە بێت، دوای ئەوەی كازمى لەسەرەتاى راسپاردنيەوە بەردەوام كۆبونەوەو و گفتوگۆ لەگەڵ سەركردەى كوتلە ساسيەكان دەكات بۆ پێكهێنانى حكومەتەكەى و دياریكردنى كابينە وزاريەكەى.

 

بەپێى وتەى ئەو پەرلەمانتارە، زۆرينەى كوتلە سياسيەكان لەنێوانيشياندا كوتلە شيعيەكان كازميان سەرپشككردوە بۆ دياریكردنى وەزيرەكانى بەو مەرجەى پێش دەنگدان ليستى ناوەكانيان پێشكەش بكات بۆ ئەوەى هەڵسەنگاندنيان بۆ بكەن.

 

هەر ئەمڕۆش نوسینەگەی مستەفا کازمی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەى کۆبوونەوەی ناوبراو لەگەڵ جەلیل عەدنان، سەرۆکى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و دەڵێت: "کازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردوەتەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە کە لە ئاست خواستەکانی ئەم قۆناغەدا بێت کە ئێستا عێراقی پێیدا گوزەر دەکات".  

  

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی بە شاندەکەی وتوو: "ئێوە هاوبەشی حکومەت و سەرۆک وەزیرانن بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی کە ئێستا تێیدایەتی".  

  

ئەوەش خراوەتەڕوو، کازمی لە کۆبوونەوەکەدا داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە کردووە هاوکاری عێراق بکەن لەو قەیرانەی کە ئێستا دوچاری بوەتەوە.