ناس کورد-
لە هەردوو شاری هەولێر و کەرکوک چوار توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگهیهندراێكهدا به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی دوو تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووه‌تەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تا ئێستا كۆی ئه‌و تووشبووانه‌ی له شاری هه‌ولێر له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه، ژماره‌یان گهشتووەتە 161 كه‌س.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکوک ڕایگەیاند، دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.