گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچى جيهان چاوى لەسەر هندستانە بۆ ڤاكسينى دژە كۆرۆنا؟!

2020.04.28 - 21:37
App store icon Play store icon Play store icon
بۆچى جيهان چاوى لەسەر هندستانە بۆ ڤاكسينى دژە كۆرۆنا؟!

ناس کورد- 

هەفتەى ڕابردوو مايك پۆمپيۆ، وەزيرى دەرەوەى ئەمريكا وتى، وڵاتەكەى و هندستان بەيەكەوە كاردەكەن بۆ گەشەپێدانى ڤاكسينى دژە ڤايرۆسى كۆرۆنا، لێدوانەكەى پۆمپيۆ جێى سەرسوڕمان نەبوو، چونكە ئەو دوو وڵاتە چەندين دەيەيە بەرنامەيەكى هاوبەشيان هەيە بۆ گەشەپێدانى ڤاكسين.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو دوو وڵاتە پێشتريش بەيەكەوە سەركەوتوو بوون لە گەشەپێدانى ڤاكسين بۆ چەندين پەتا و نەخۆشى وەك ئەنفلۆنزا و سيل و چەندين نەخۆشى تر، هەروەها بڕياريشە بەم نزيكانە ڤاكسينى دژە تاى "Dengue" تاقيبكەنەوە.

 

هندستان بە گەورەترين دروستكەرى دەرمانە بڵاوەكان و ڤاكسينەكان لە جيهاندا دادەنرێت، ئەو وڵاتە نيشتمانى شەش لە گەورەترين كۆمپانياكانى دروستكردنى ڤاكسينە لە جيهاندا، هەروەها چەندين كۆمپانياى بچوكيشى هەيە كە ڤاكسينەكانى وەك شەلەلى منداڵان، هەوكردنى سيیەكان، دڕكەومێكوتە، دڕكەومێكوتەى ئەڵمانى و چەندين ڤاكسينى ترى دژە ڤايرۆس و بەكترياكان و چەندين جۆر نەخۆشى ديار و بەربڵاو دروست دەكەن.

 

بەپێى ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانيەكان لەئێستادا شەش كۆمپانياى وڵاتى هندستان سەرقاڵى پەرەپێدانى ڤاكسينێكن بۆ ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19.

 

يەكێك لەو كۆمپانيايانە "پەيمانگاى Serology" هینديە كە گەورەترين كۆمپانياى وەبەرهێنانى ڤاكسينە لە جيهاندا و ئەو كۆمپانيايە كە 53 ساڵە دامەزراوە ساڵى يەك مليار و 500 مليۆن ڤاكسين دەخاتە بازاڕەكانەوە، ئەوەش بەشێوەيەكى سەرەكى لە هەردوو دامەزراوەى كۆمپانياكە لە شارى بونى لە خۆرئاواى ئەو وڵاتە، كۆمپانياكە دوو كارگەى ترى بچوكى لە هەريەكە لە وڵاتەكانى هۆڵەندا و چيك هەيە و لە تەواوى كۆمپانياكە حەوت هەزار كەس كار دەكەن.

 

كۆمپانياكە نزيكەى 20 جۆر ڤاكسين بۆ 165 دەوڵەتى جيهان دابين دەكات و نزيكەى 80%ى ڤاكسينى جيهان لەوێ دروست دەكرێت و هەر ڤاكسينێكيش تەنها نيو دۆلار دەكەوێت و بە هەرزانترين نرخ لەجيهاندا دادەنرێت.

 

لەئێستادا هەمان كۆمپانيا لەگەڵ كۆمپانياى "كودا جينيكس"ى ئەمريكى كە لە بوارى تەكنيكيدا كار دەكات بەيەكەوە هەوڵى گەشەپێدانى ڤاكسينى "حى موهن" دەدەن ئەويش يەكێكە لەو 80 ڤاكسينەى كە لەئێستادا لە جيهاندا لە ژێر كاركردندا بۆ گەشەپێدانيان.

 

ڤاكسينەكە بۆ كەمكردنەوەى كاريگەريەكانى ڤايرۆسەكانە بەزيندويى دەيهێڵێنەوە، بەڵام كوشندەيى كەمدەكاتەوە و نابێتە هۆكارى هيچ نەخۆشيەك ياخود تەنها نەخۆشيەكى سوك دروست دەكات، چونكە لە تاقيگەدا لاواز كراوە، سەرەڕاى ئەوەش هەمان ڤاكسين لە بەريتانيا و لەزانكۆى "ئۆكسفۆرد" كارى لەسەر دەكرێت.

 

ئەمە ئەو خاڵەيە كە دروستكەرانى ڤاكسينەكان لە هندستان بەهۆيەوە بەسەر ڕكابەرەكانياندا زاڵ بون، سەرەڕاى ئەوەش ئەو كۆمپانيايە دەتوانێت 400 ملیۆم بۆ 500 مليۆن ڤاكسين بەرهەم بهێنێت بەخێرايى لەكاتى تەواوبونى گەشەپێدانەكەى.

 

سەرەڕاى ئەوەش هندستان چەندين كۆمپانياى ترى هەيە و لاى خۆيەوە كۆمپانياى "بهارات بايۆتيك" كە ناوەندەكەى لە شارى حەيدەرئابادە ڕايگەياندوە، لەگەڵ كۆمپانياى زانكۆى "ويسكۆنسن ماديسۆن" و كۆمپانياى "فلوجن" كە لە ئەمريكايە ڕێكکەوتون لەكاتى گەشەپێدانى ڤاكسينەكە 300 مليۆن ڤاكسين بەرهەم بهێنن و بە جيهاندا دابەشى بكەن.

 

لەلاى خۆشيانەوە كۆمپانياى "زيدوس كاديلا" كار لەسەر گەشەپێدانى دوو ڤاكسين دەكات و كۆمپانياى "بايۆلۆجيكاڵ" و دوو كۆمپانياى تريش كار لەسەر گەشەپێدانى ڤاكسينى تر دەكەن، هەروەها چوار بۆ پێنج ڤاكسينى دروستكراوى ناوخۆيى تريش هەن كە هەر لە هندستان كاريان لەسەر دەكرێت و لە قۆناغە سەرەتاييەكانى گەشەپێداندان.

 

لەئێستادا زياتر لە لە سێ مليۆن و 100 هەزار كەس لە جيهاندا توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بون و نزيكەى 214 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە و ژمارەكانيش بەردەوامن لەبەرزبونەوە، سەرەڕاى بەردەوامى هەوڵەكان بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك، بەڵام تائێستا هيچ شتێك بەردەست نييە و شارەزايانيش باس لەوەدەكەن كە ڤاكسينەكە ساڵ و نيوێك زياترى دەوێت، پێشتريش گەورە زانايەكى بەريتانى بە ئەندامانى پەرلەمانى وڵاتەكەى وتبوو كە ڤاكسين بۆ كۆرۆنا دروست ناكرێت و پێويستە جيهان خۆى لەگەڵ ئەم پەتايەدا ڕابهێنێت.