گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزيشكێكى ديارى ئەمريكى كە شەڕى دژى كۆرۆنا دەكرد خۆى كوشت

2020.04.28 - 18:34
App store icon Play store icon Play store icon
پزيشكێكى ديارى ئەمريكى كە شەڕى دژى كۆرۆنا دەكرد خۆى كوشت

ناس کورد- 

 

پزيشكێكى ديارى ئەمريكى بەناوى "لۆرنا برين" كە لە ڕيزەكانى پێشەوەى شەڕى ڤايرۆسى كۆرۆنادا بوو خۆى كوشت، بەپێى زانياريەكانيش بەهۆى سەختى بارودۆخەكەوە بارى دەرونى تێكچوە و ئەو كارەى كردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆليسى ولايەتى نيويۆرك لەو بارەيەوە بڵاويكردوەتەوە، لۆرنا بەڕێوەبەرى بەشى فرياكەوتن بوە لە نەخۆشخانەى "نيويۆرك - ڕسبيتيريان ئالين" لە مانهاتن و بەهۆى ئەو ئازار و برينانەى كە خۆى بەخۆى گەياندوە گيانى لەدەستداوە.



لاى خۆشيەوە "فيليپ برين"  كە خۆشى پزيشكە و باوكى لۆرنايە بە ڕۆژنامەى نيويۆرك تايمزى وتوە" "كچەكەم هەوڵى ئەوەى دەدا كە كارەكەى بەباشى بكات، بەڵام ئەو مرد، پێشتر هيچ نيشانەيەكى ئەوەى نەبوە كە كێشەى دەرونى ياخود هيچ كێشەيەكى لە مێشكيدا هەبوبێت، لە شارى چارلۆتسڤيلى ولايەتى ڤێرجينيا كە شوێنى نيشتەجێبونى بوو لەگەڵ خێزانەكەيدا، گيانى لەدەستداوە".

 

باسى لەوەشكردوە، لۆرنا لەكاتى كاركەيدا خۆشى توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوو، پێش دوو هەفتە چاكبويەوەو گەڕايەوە سەر كارەكەى، بەڵام نەخۆشخانەكەى دوبارە گەڕانديانەوە بۆ ماڵەوە و دواتر خێزانەكەى گەڕاندويانەتەوە بۆ "چارلۆتسڤيل".

 

باوكى لۆرنا باس لەوەدەكات، كۆتا جار كە لەگەڵ كچەكەيدا قسەى كردوە هەستى كردوە كە گۆڕاوە بۆ كەسێكى داخراو و باسى چۆنێتى مردنى نەخۆشەكانى كۆرۆناى بۆ كردوە، دواتر چۆن بە ئۆتۆمبێل دەيانگوازنەوە، باوكى لۆرنا دەشڵێت: "بەڕاستى ئەو لەناو خەندەكەكانى ريزى پێشەوە بوو، ئەو بەدڵنياييەوە پاڵەوانێك بوو، هەروەها وەك هەر كەسێكى تر ئەويش قوربانيەكە و گيانى لەدەستدا".

 

نيويۆرك تايمز ئەوەشى بڵاوكردوەتەوە، لۆرنا كەسێكى ديندار بوو لەسەر ئايينى مەسيحى و زۆر لە خێزانەكەيەوە نزيك بوە، حەزى لە خليسكێنەى سەر بەفر و سەماى سالسا بوە، تەنانەت جارێكيش خۆبەخشانە لە خانەى بەساڵاچوان كارى كردوە.

 

لاى خۆيەوە نەخۆشخانەى نيويۆرك - ڕسبيتيريان ئالين لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، لۆرنا نمونەيەكى باڵا بوە لە بوارى پزيشكيدا و لە ڕيزەكانى پێشەوەی بەشى فرياكەوتن كارى كردوە.

 

 هەروەها ئيدارەى پۆليسى "چارلۆتسڤيل" لۆرنايان بە پاڵەوان وەسفكردوە و باسيان لەوەشكردوە، لۆرنا براوەتە نەخۆشخانەيەكى شارەكە بۆ وەرگرتنى چارەسەر، بەڵام ئازارى خۆى داوە و دواتر بەهۆى برينەكانيەوە گيانى لەدەستداوە.

 

باس لەوەشكراوە،  پزيشكان و تايبتمەندان پارێزراو نين دژى ڤايرۆسەكە و ئەوان لە بەرەكانى پێشەوەن، هەروەها بەرگريان دژى كاريگەريە دەرونى و جەستەييەكانى ڤايرۆسەكە و بارودۆخەكە نييە.

 

ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زەرەرمەندترين وڵاتى جيهانە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە و بەتەنها زياتر لە يەك مليۆن توشبوو و نزيكەى 57 هەزار گيان لەدەستدانى تۆمار كردوە، بەتەنها ولايەتى نيويۆركيش نزيكەى 300 هەزار توشبوو و زياتر لە 17 هەزار گيان لەدەستدانى تۆمار كردوە.